
ئیلۆن مەسک، بەرپرسی بەشی کارایی حکومەت بۆ بەدواداچوون بۆ خەرجییەکانی حکومەتی ئەمریکا. وێنە - AFP
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ ئیلۆن مەسکی وەک بەرپرسی بەشی کارایی حکومەت بۆ بەدواداچوون بۆ خەرجییەکانی حکومەتی ئەمریکا دیاریکرد.
چیرۆکی سەرەکی: ئێستا دەسەڵاتەکانی ئیلۆن مەسک ملیاردێرە ئەمریکییەکە گەیشتووەتە دەستگەیشتن بە سیستمی خەرجی لە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، ئەمەش دوای هەفتەیەک مشتومڕ لەگەڵ سکۆت بێسێنت کە نەیدەویست ڕێگە بدات ئیلۆن ماسک مامەڵە بە خەرجییەکانی حکومەتی ئەمریکاوە بکات.
لێدوانی فەرمی: ئیلۆن مەسک ڕایگەیاند، کاری ئەوان نەهێشتنی ساختەکاری یان پارەدانی نایاساییە، ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر بەرپرسانی گەنجینە تەنیا فەرمانیان پێدەکرا بۆ خەرجکردنی پارە و پرسیاریشیان نەدەکرد ئەم پارانە لە چیدا خەرج دەکرێن.
زانیاری زیاتر: سکۆت بێسێنت وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕۆژی هەینی واژۆی لەسەر ئەوەکرد کە تیمەکەی ئیلۆن مەسک دەسەڵاتی مامەڵەکردنیان بە سیستمی پارەدانی گەنجینەی ئەمریکا هەبێت و ئەرکیان ئەنجامدانی چاکسازییە لە حکومەتی ئەمریکا.
باکگراوند: سیستەمی پارەدانی گەنجینەی ئەمریکا ساڵانە زیاتر لە ٦ تریلیۆن دۆلار لە داهاتی ئەمریکا کۆنتڕۆڵ دەکات، ئەرکە گرنگەکانی وەک یارمەتییەکانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی، گەڕاندنەوەی باج و مووچەی کارمەندانی فیدراڵی بەڕێوەدەبات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دوو سیستەمی پاتریۆت لە ئۆکراینا جێگیر دەکات
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا دەسەڵاتدارییەتی فەلەستین سزا دەدات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای زیاتر بە سەر ئێراندا دەسەپێنێت