
پلاتفۆڕمی زەکات لە ئیمارات
ئاڤا نیوز
جیاواز لە هەموو وڵاتانی عەرەبی و هەموو ئەو وڵاتانەی کە پەیڕەوکاری ئاینی ئیسلامن، ئیمارات دەیەوێت لە ڕێگەی دروستکردنی پلاتفۆڕمێکی دیجتاڵییەوە ئاسانکاری بۆ هاووڵاتییانی بکات تاوەکو لە ڕێگەیەوە بتوانن زەکات بدەن.
وێنە گەورەکە: زەکات یەکێکە لە ڕوکنەکانی ئاینی ئیسلام و پەیڕەوکارانی ئەو ئاینە لەسەریان سەپێنراوە بەشێک لە سامانەکەیان ببەخشن کاتێک دەگاتە ڕێژەی زیاد لە پێویست، ئەو بەشە زیادەیەش کە لە ماڵ و سامانەکانیان دەری دەکەن دەیدەن بە کەسانێک کە پێویستیان پێیەتی یاخود هەژارن.
چیرۆکی سەرەکی: مانگێک بەر لەهاتنی ڕەمەزانی ساڵی 2025، ئەوقافی ئیمارات پلاتفۆڕمێکی دیجتاڵی خستووەتە بازاڕەوە تاوەکو یارمەتی هاووڵاتییانی و کۆمپانیاکان بدات تاوەکو بەوردی هەژماری خۆیان و بەخشینی زەکاتیان بکەن.
زانیاریی زیاتر: ناوی پلاتفۆرمەکە " زەکاتەکەم خێر و بەرەکەتە بۆ کارەکەم"، ئامانج لە دروستکردنی خزمەتگوزارییەکی تەواو خودکارە و سەرجەم بوارەکانی بازرگانی و پێشەسازی و تایبەت دەگرێتەوە، هەژمارکردنەکەش لەسەر بنەمای شەریعەتی ئیسلام دەبێت، هەر بەکارهێنەرێک دەبێتە خاوەن هەژماری خۆی و سەرجەم مامەڵەکانی بۆ ئەرشیف دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: د.عومەر حەبتور دەرعی، سەرۆکی دەستەی گشتی کاروباری ئیسلامی و ئەوقاف لە ئیمارات ڕایگەیاند، دەستپێکردنی کاتی زەکاتدان هاوتەریبە لەگەڵ ستراتیژی کاری ئیمارات بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگە و هۆشیارکردنەوەی خەڵک سەبارەت بە گرنگی زەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران