
یەکێک لە مۆلیدە ئەهلییەکانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریی پاڵاوگە ناساییەکان و کارگەکان لەسەر پیسبوونی ژینگە بەردەوامە و پرۆژەی ڕووناکی بۆ کارەبای 24 کاتژمێر دیارترینیانە.
وێنە گەورەکە: سەرەتای ئەمساڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لەگەڵ بەرپرسانی کارگێڕی و ژینگەیی هەولێر و دهۆک کۆبوویەوە و چەند بڕیاریک دران، دیارترینیان داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان بوو، بڕیارەکە لە قۆناغی جێبەجێکردن دایە و هۆشداریش بە پاڵاوگەکان دراوە.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد محەممەد، بڕیاردەری ئەنجوومەنی باڵای ژینگەی هەرێم لە دەستەی ژینگە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: چەند هۆکارێک بۆ پیسبوونی ژینگە هەیە، پێویستە هەنگاو بە هەنگاو کاریان لەسەر بکریت، هاوکات 57 پاڵاوتگەی نایاسایی لەسەر نەبوونی مەرجە ژینگەییەکان لە هەولێر داخراون.
-سەرجەم پاڵاوگەکانی سنووری دهۆک داخراون، مەرجی کردنەوەیان خۆگونجاندنە لەگەڵ ڕێنماییە ژینگەییەکان.
لەلایەکی دیکەوە: جگە لەو موەلیدانەی لە ماڵ، ڕێستورانت و شوێنە گشتییەکان هەیە، زیاتر لە شەش هەزار مۆلیدە کارەبای گەڕەکەکان لە هەرێمی کوردستان دابین دەکەن.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: لە هەرێمی کوردستان نزیکەی دوو ملیۆن و 300 هەزار ئۆتۆمبێل هەیە، نیوەی ئەو ئۆتۆمبێلانە لە هەولێرن و کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر پیسبوونی ژینگە هەیە.
خاڵە نەرێنییەکان: پیسبوونی ژینگە 100٪ هۆکاری تووشبوون و زیادبوونی نەخۆشییەکانە، کە دیارترینیان شیرپەنجەیە.
بۆچی گرنگە: داخستنی پاڵاوتگە ناساییەکان، کاریگەریی لەسەر پاکبوونەوەی ژینگەی تەواوی هەرێمی کوردستان دەبێت، هاوکات بە جێبەجێکردنی پرۆژەی ڕووناکی کە کارەبای 24 کاتژمێری دابین دەکات، هەزاران موەلیدە لە هەرێمی کوردستان دەکوژێنرێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
- عێراق
- 37 خولەک لەمەوپێش
بەڕازیلی بەشێوازێکی نوێ دەگەڕێتەوە بۆ عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
16 خولەک لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعد ئەسەد: پێویستە جیھان شاهیدی توانا بێوێنەکانی گەنجانی کوردستان بێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێک لە نێچیرڤان بارزانییەوە بۆ ئافرەتان و کادیرانی پارتی
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی و شاندێکی تایلەند گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێکی تایبەت دەکەن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بازگەکانی مەخموور ڕێگری لە کاسبکارانی کورد دەکرێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پشووی کۆتایی ئەم هەفتەیە کەرتی تایبەتیش دەگرێتەوە