
کارتی بانکی هەرێمی کوردستان، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی چوار ڕێنمایی بۆ بەکارهێنانی کارتی بانکی بڵاوکردەوە و گەشتیاران ئاگادار دەکەنەوە، نابێت جگە لە کارتی خۆیان هەڵگری هیچ کارتێکی دیکەی بانکی بن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەقید سەلام عەبدولخاڵق، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لەماوەی ڕابردوودا چەندین کەس لەسەر مامەڵەکردن بە کارتی بانکی لە فڕۆکەخانەکان دەستگیرکراون، بۆیە گەشتیاران ئاگادار دەکەینەوە لە کاتی گەشتەکانیاندا لە فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکان, جگە لە کاتی بانکی خۆیان نابێت هیچ کارتێکی دیکەی بانکیان لابێت، بە پێچەوانەوە تۆمەتبار دەبێت بە یاسای سپیکردنەوەی دراو و پاردارکردنی تیرۆر ژمارە 39ـی ساڵی 2015.
ڕاگەیێنراوەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێم ئەم خاڵانەش لەخۆ دەگرێت:
- ئەگەر گەشتیار هەڵگری چەند کارتێکی بانکی بوو کە بەناوی خۆییەوە نەبوو، گەشتیار و خاوەنی کارتەکان بەرپرسیارن بەرامبەر بەیاسا و کارتە بانکییەکان دەستی بەسەردا دەگیرێت و بلۆک دەکرێن.
- کڕینەوە یان بەکرێدانی کارتە بانکییەکان کارێکی نایاساییە، بەپێچەوانەوە مامەڵەکار و خاوەنی کارتەکە ڕووبەووی یاسا دەکرێنەوە.
- داواکارین لە هاوڵاتییان پارێزگاری لە بەڵگەنامە کەسییەکانیان بکەن، ڕێگە نەدەن بەکاربهێنرێت بۆ ئەم مەبەستە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
بەڕازیلی بەشێوازێکی نوێ دەگەڕێتەوە بۆ عێراق
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داهاتی نانەوتی تا ساڵی 2028 بە 79 ترلیۆن دینار دەخەمڵێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێک لە نێچیرڤان بارزانییەوە بۆ ئافرەتان و کادیرانی پارتی
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی و شاندێکی تایلەند گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێکی تایبەت دەکەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بازگەکانی مەخموور ڕێگری لە کاسبکارانی کورد دەکرێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پشووی کۆتایی ئەم هەفتەیە کەرتی تایبەتیش دەگرێتەوە