
چەند سەربازێکی ئەمریکا لە پێش تانکێک، وێنە - AFP
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، پینتاگۆن پلانی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا ئامادە دەکات.
وێنە گەورەکە: ترەمپ و بەرپرسانی نزیکی، ئارەزوویان دەربڕیوە بۆ کشانەوەی هەموو هێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا و ئەمەش وای لە پێنتاگۆن کردووە پلانی کشانەوەی تەواوی هێزەکانی ئەمریکا لە ماوەی 30 بۆ 90 ڕۆژدا دابڕێژێت.
لێدوانی فەرمی: پێنجشەممەی ڕابردوو، پەیامنێرێک لە کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەنووسیدا پرسیاری لە دۆناڵد ترەمپ کرد سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانیان لە سووریا لە وەڵامدا ترەمپ ڕایگەیاند:
- نازانم کێ وای گوتووە، بەڵام بڕیار لەسەر ئەو بابەتە دەدەین.
- ئێمە بەشداری ئاڵۆزی سووریا ناکەین." لە سووریا ئاژاوە هەیە. ئەوان لەوێ ئاژاوەی تەواویان هەیە، بۆیە پێویستیان بەبەشداری ئێمە نییە" واتە هێزەکانی ئەمریکا".
زانیاری زیاتر: شارەزایانی سیاسی هۆشداری دەدەن لەوەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا، هەڕەشە لە ئاسایشی زیاتر لە 24 بەندینخانە و کەمپی پەنابەران دەکات کە زیاتر لە 50 هەزار کەسی تێدا نیشتەجێ دەبێت کە نزیکەی 9000 چەکداری داعشیان تێدایە.
لە لایەکی دیکەوە: بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئێن بی سی ئەمریکی : هێزەکانی سووریای دیموکرات ئەو شوێنانە دەپارێزن کە پیاو و ژن و منداڵی تێدایە، بەڵام ئەوان بە پشتیوانی ئەمریکا و هاوپەیمانان ئەم کارە دەکەن، بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا بارودۆخەکە قورس و ئاڵۆز دەبێت.
باکگراوند: لە کۆتایی ساڵی 2019، ترەمپ فەرمانی بە وەزیری بەرگریی جەیمس ماتیس کرد هەموو هێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا بکشێنێتەوە. ماتیس دژی پلانەکە بوو و لە کۆتاییدا وەک ناڕەزایی دەستی لەکار کێشایەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 29 خولەک لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
29 خولەک لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دوو سیستەمی پاتریۆت لە ئۆکراینا جێگیر دەکات
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا دەسەڵاتدارییەتی فەلەستین سزا دەدات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای زیاتر بە سەر ئێراندا دەسەپێنێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سلۆڤینیا هەناردەی چەک بۆ ئیسرائیل ڕادەگرێت