هۆشیار زێباری: كاتی ئەوە هاتووە دادگای فیدڕاڵی بەشێوەیەكی دەستووری دروست بكرێتەوە
- کوردستان
- 6 شوبات
شەیری بکە لە:

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی بە پێویستی دەزانێت دادگای فیدڕاڵی بەشێوەیەك دروست بكرێتەوە كە گەرەنتی سەربەخۆیی و بێلایەنی بكات.
وێنە گەورەكە: ڕۆژی چوارشەممە 5-2-2025، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق بە سەرۆکایەتیی فایق زێدان کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا و هەڵوێستی خۆی دەربارەی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی سەبارەت بە ڕاگرتنی کارکردن بە یاسای لێبوردنی گشتی، باری کەسی و گەڕانەوەی موڵک بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیانیان دەربڕی.
پەیامی فەرمی: هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیامێكدا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "ئێكس" بڵاوی كردووەتەوە، ئاماژەی بەوەكردووە: "دوای ناكۆكییە یاسایی و دەستوورییەكانی نێوان دادگای فیدراڵی و ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە عێراق، سەبارەت بەو یاسایانەی كە لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندكران، ئێستا كاتی ئەوەیە دادگای فیدراڵی پێكبهێنرێتەوە، وەك ئەوەی لەدەستووردا دیاریكراوە كە گرنتی سەربەخۆیی و بێلایەنی كردووە".
باکگراوند: لە 21-01-2025 پەرلەمانی عێراق هەر سێ یاسای گەڕانەوەی موڵکی داگیرکراو بۆ خاوەنەکانیان لە کەرکووک و ناوچەکانی ماددەی 140، لێبوردنی گشتی و یاسای باری کەسێتی، بەیەک پاکێج پەسەند کرد. دواتر دادگای فیدراڵی کارکردنی بە یاساکان بەشێوەکی کاتی ڕاگرت.
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەک بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێدەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
18 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
22 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەونە خوارەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری نەهاتنەوە فۆڕمی زەوی ژمارەیەک فەرمانبەر دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی جووتیارانی مەخموور دەبردرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمەڵێک کۆمپانیای فەرەنسی ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن