
پاککردنەوەی ڕێگا لە بەفر. وێنە - بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران
ئاڤا نیوز
بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر لەسنووری حاجی ئۆمەران ئاستەنگ بۆ هاتووچۆ دروست بووە، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی چاککردن و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران دەڵێت 'تیمەکانمان سەرقاڵی پاککردنەوەی ڕێگاکەن'.
وێنە گەورەکە: لە شەوی چوارشەممە 2025-02-05، شەپۆلێکی بەفر و باران و خۆڵبارین ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە، بەوهۆیەشەوە لە هەندێک ناوچە بەهۆی زۆری بەفر بارین ئاستەنگ بۆ هاتووچۆ دروست بووە.
لێدوانی فەرمی: ئەندازیار خوسرەت سادق، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە کاتژمێر 05:00ـی سەرلەبەیانییەوە تیمەکانمان دەستیان بە ڕاماڵینی بەفری سەر شەقامەکان کردووە، بۆ ئەوەی ئاستەنگ بۆ هاتووچۆ دروست نەبێت، لە هەر جێیەک جوڵەی هاتووچۆ وەستابێت بکرێتەوە.
زانیاری زیاتر: تیمەکان بەردەوامن لە ڕاماڵینی بەفر و بەستەڵەکی سەر ڕێگاکان و بەتایبەت ڕێگای چۆمان - حاجی ئۆمەران، بۆ ئەوەی بەتەواوی ڕێگاکە دانەخرێت و هاتووچۆ بەتەواوی ڕانەوەستێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕێگای چۆمان - حاجی ئۆمەران بە ڕێگایەکی ستراتیژیی دادەنرێت، کە درێژییەکەی 21 کیلۆمەترە و ڕۆژانە هاتووچۆی بازرگانی و گەشتیاری زۆری لەسەرە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 10 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تێکشکانی یارییەک لە سعودییە برینداربوونی دەیان کەسی لێدەکەوێتەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستمی بەئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراک تا یەكشەممە بەردەست دەبێت
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاوی پڕۆژهی فریاگوزاریی خێرای گهیاندنى ئاوی هەولێر دهگاته بنەسڵاوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە