
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
کۆشکی سپی ڕەتیدەکاتەوە سەرۆکی ئەمریکا پلانی ناردنی هێزی سەربازی و داگیرکردنی غەززەی هەبێت.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەمیانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل باسی پلانێکی ئەمریکای بۆ دەستبەسەرداگرتن و بەڕێوەبردنی کەرتی غەززەی لەلایەن واشنتنەوە کرد، ئەم لێدوانە ناڕەزایی و کاردانەوەی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی لێکەوتەوە.
لێدوانی فەرمی: کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: سەرۆک ترەمپ پلانی ناردنی هێزی سەربازی و داگیرکردنی کەرتی غەززەی نیە و دەیەوێت ئەمریکا لە دووبارە بونیادنانەوەی غەززە بەشدار بێت.
وتەبێژی کۆشکی سپی وتیشی: ترەمپ مەبەستی چۆڵکردنی غەززە بەشێوەیەکی هەمیشەیی نەبووە و دانیشتوانی ئەو کەرتە دەتوانن دوای بونیادنانەوەی شارەکەیان بۆ ماڵ و شوێنی خۆیان بگەڕێنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای لێدوانەکەی ترەمپ بۆ دەستبەسەرداگرتنی کەرتی غەززە لە لایەن ئەمریکاوە، هەریەک لە وڵاتانی فەڵەستین، سعودیە، ئیمارات، تورکیا، میسر، ئوردن، چین، فەرەنسا، بەریتانیا، بەرازیل و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دوو سیستەمی پاتریۆت لە ئۆکراینا جێگیر دەکات
- جیهان
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا دەسەڵاتدارییەتی فەلەستین سزا دەدات
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای زیاتر بە سەر ئێراندا دەسەپێنێت