
مووشەکی جۆری GBU-43/B - MOAB
ئاڤا نیوز
ئەمریکا بڕیاری داوە مووشەکی جۆری (GBU-43/B - MOAB)، کە لەبەر توانای زۆری لە وێرانکاریدا بە 'دایکی هەموو بۆمبەکان' ناسراوە، بداتە ئیسرائیل.
بڵاوکراوەی فەرمی: ستیڤن ویتکۆف، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕایگەیاندووە، واشنتۆن بڕیاری خۆی داوە و ئەم جۆرە بۆمبە دەدات بە ئیسرائیل.
زانیاریی زیاتر: ئەمە لە کاتێکدایە کە زیاتر لە دوو دەیەیە ئیسرائیل داوای ئەم مووشەکە دەکات، بەڵام تەواوی سەرۆکەکانی پێشووی ئەمریکا، لە ناویشیاندا خودی دۆناڵد ترەمپ لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتییەکەیدا، لەبەر دوورکەوتنەوە لە گرژیی زیاتری ناوچەیی ئەم کارەیان نەکردبوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم جۆرە مووشەکە درووستکراوی ئەمریکایە، یەکێکە لە بەهێزترین مووشەکە نائەتۆمییەکان، کێشی 11 تۆنە و توانای لەناوبردنی حەشارگە ژێرزەمینییە قووڵەکانی هەیە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: توانا سەربازییەکانی ئیسرائیل بە هەبوونی ئەم مووشەکە زیاتر دەبێت و ئیسرائیل دەتوانێت دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران کە لە ژێر زەویدان بکاتە ئامانج. هەر بۆیە پێدانی ئەم مووشەکە بە ئێسرائیل بە ناردنی پەیامێک بۆ ئێران لێکدەدرێتەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
لە سێ مانگی داهاتوودا دووسایدی گۆمەسپان - سماقووڵی تەواو دەبێت
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا ناسنامەی 35 کۆچبەری دەستگیرکراوی کورد لە تونس ئاشکرا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
20 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵڵا بڕیاری حکومەت بۆ چەککردنیان ڕەت دەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرتی غەززە لە 24 کاتژمێردا 88 کەس کوژراون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لوبنان پرۆسەی چەکداماڵینی حیزبوڵڵا خێراتر دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
باخچەلی: پرۆسەی "تورکیایەکی بێ تیرۆر" یەکێتیی نەتەوەیی بەهێز دەکات