باڵەخانەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق
ئاڤا نیوز
لەسەر بەكارهێنانی وشەیەكی قورئان، لە دادگای فیدراڵی عێراق داوای هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتێكی كوردستان دەكرێت، پارێزەرێکیش دەڵێ ئەم هەوڵە سووكایەتییە بە قوربانیانی ئەنفال و زیانی مەعنەوی بە سەدان هەزار كەسوکاری ئەنفالكراوان دەگەیەنێت.
وێنە گەورەكە: بڕیار وایە ڕۆژی 11-2-2025، دادگای باڵای فیدراڵی سەیری چوار سكاڵا بكات كە لەدژی هەرێمی كوردستان تۆماركراوە، ئەوانیش لابردنى مەرجەکانى فرەژنى لە هەرێمی كوردستان، هەڵوەشاندنەوەى هەردوو وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراون و ئەوقاف و کاروباری ئاینی، دواهەمین سكاڵاش لابردنی پێبژاردنى هاتووچۆ و ڕسوماتى مەرجى تووندوتۆڵییە.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: سكاڵاکە بۆ هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان تۆماركراوە، سەرەڕای ئەوەی داوا كراوە بكرێتە دەستە، داوای لابردنی وشەی (ئەنفالكراوان) كراوە، بەو پێیەی سكاڵاكار بیانووی وایە ئەو وشەیە لە قورئاندا هاتووە، پێچەوانەی حوكمەكانی ئایینی ئیسلامە و بەگوێرەی ماددەی دووی دەستوور كارێكی ناڕەوایە.
زانیاریی تایبەت: سكاڵاكە لەلایەن كەسێك تۆماركراوە بە ناوی (خالید مستەفا حوسێن) و پشتی بە ماددەی (2 و 104)ـی دەستوور بەستووە.
لێدوانی فەرمی: پارێزەرێك لەوبارەیەوە قسەی بۆ ئاڤا کردووە و دەڵێت:
- پێشبینی ناكەم دادگا بكەوێتە ئەم هەڵەوە كە دژی ناوی وەزارەتێكی هەرێمی كوردستان بڕیار بدات، بەو پێیەی پرۆسەی ئەنفال لە بنەڕەتەوە بەو ناوە ناونراوە و بابەتەكە بەفەرمی بەو ناوە ناسێنراوە، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش وەك تاوانێكی جینۆساید چەسپاوە.
- پێیموایە ئەم هەوڵە زیانی مەعنەوی بە سەدان هەزار كەس لە خانەوادەی ئەنفالكراوان دەگەیێنێت و سووكایەتییە بە قوربانیانی ئەنفال.
- ژمارەیەك ڕێكخراوی كۆمەڵی مەدەنی بەنیازن یاداشتێك پێشكەش بە لایەنە پەیوەندیدارەكان بكەن بۆ ئەوەی ئەو جۆرە هەڵمەتە ناڕەوایانە دژ بە خەڵكی ستەمدیدەی كوردستان ڕابگیرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە ئەم سێشەممەیە 11ی مانگ، دادگای فیدراڵی سەیری ئەم سکاڵایە و سێ سكاڵای دیکەی پەیوەست بە هەرێمی کوردستان بكات. سێ سكاڵاکەی تر دژی مەرجەکانى فرەژنى و هەڵوەشاندنەوەى وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی و لابردنی پێبژاردنی (غەرامە)ی هاتووچۆ و ڕسوماتى مەرجى تووندوتۆڵی ئۆتۆمبێلن.
ئەمەش بزانە: داوای هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتێكی هەرێمی كوردستان پێچەوانەی ماددەی 121ـی دەستوورە كە بەگوێرەی بڕگەی یەكەمی ماددەكە، دەسەڵات بە هەرێمەكان دراوە مافی پیادەكردنی دەسەڵاتەكانی یاسادانان و ڕاپەڕاندن و دادوەرییان هەبێت، هاوكات ڕەگەزی بەرژەوەندی لەم سكاڵایەدا نییە بۆیە پێشبینی ناکرێت دادگای فیدراڵی لەڕووی شكلییەوە داواكە ڕەت بكاتەوە، پێشتریش جارێک سەیرکردنی سکڵاکەی دواخستبوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 21 خولەک لەمەوپێش
هاوردەکردنی ئاژەڵ بۆ بەغدا قەدەغە دەکرێت
- بزنس
- 58 خولەک لەمەوپێش
ناردنى مووچەى مانگى 4 تەنیا واژۆى تەیف سامى ماوە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە هەزار خانەنشین چوار مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
17 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانێتیی کوردستان دیبەت لە هەولێر بەڕێوەچوو
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزگای هەولێر و تاران ڕێککەوتنێکی نۆ خاڵیان واژۆ کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق واژۆی لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کرد