ئەم هەفتەیە شاندی باڵای پارتی و یەکێتی لەسەر ڕەشنووسی پێکهێنانی کابینەی دەیەم کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 8 شوبات

لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئەم هەفتەیە شاندی باڵای یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبنەوە، کۆبوونەوەکەیان بۆ بڕیاردانە لەسەر ئەو ڕەشنووسەی لیژنەی تەکنیکی هەردوولا لە پێنج کۆبوونەوەدا ئامادەیان کرد و لەسەری ڕێککەوتن.
وێنە گەورەکە: ئامادەکارییەکانی پارتی و یەکێتی وەک براوەی یەکەم و دووەمی هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمان بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەم بەردەوامە، تا ئێستا پێنج کۆبوونەوەی تەکنیکی لەنێوان هەردوولایان ئەنجامدراوە، ئەم هەفتەیەش لەسەر ئاستی باڵا کۆ دەبنەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: وەک ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەکە ئێوارەی ڕۆژی شەممە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی کۆبوونەوە و ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەشیان تایبەت بوو بە گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت و ئەو ڕەشنووسەی لەسەر ئەو پرسە ئامادەکراوە.
لێدوانی فەرمی: سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاندووە، کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆکردن بوو لەبارەی ئەو ڕەشنووسەی ئامادەکراوە لەلایەن تیمی تەکنیکی هەردوو یەکێتی و پارتی، پێویستە لەلایەن مەکتەبی سیاسی هەردوولا گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت، تاوەکو لە قۆناغی داهاتوو بخرێتە بەردەست شاندی باڵای پارتی و یەکێتی و ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی کابینەی دەیەمی لێبکەوێتەوە. لە چەند ڕۆژی داهاتوو ئەنجوومەنی سەرکردایەتیش کۆدەبنەوە و لەسەر هەمان بابەت قسە دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: ئەم کۆبوونەوەی یەکێتی دوایین ئامادەکاری ئەو حیزبەبوو بۆ کۆبوونەوەی باڵای لەگەڵ پارتی کە بڕیارە ئەم هەفتەیە بەڕێوەبچێت، بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا میدیاش، لەو ڕەشنووسەی لیژنەی تەکنیکی ئامادەیان کردووە، دەسەڵاتی پۆستە باڵاکانی هەرێمی کوردستان، هەیکەلییەتی حکومەت و بنەما سەرەکییەکانی حکومڕانی تێدا جێگیرکراوە، ئەگەر لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵا تێبینی لەسەر ڕەشنووسەکە دروست نەبێت، هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیکتر دەبێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت