
سنووری نێوان ڕووسیا و بیلاڕووسیا و لاتڤیا. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
هەفتەی ڕابردوو لەسەر سنووری نێوان بیلاڕووسیا و لاتڤیا هاونیشتمانییەکی کوردی خەڵکی قەرەداغ بە دەستی کۆماندۆی لاتیڤیا دەکوژرێت.
وێنە گەورەکە: چەند ساڵێکە بەشێک لە خەڵک بۆ گەیشتن بە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، ڕێگای ڕووسیا و بیلاڕووسیا بەکاردەهێنن. بە یەکێک لە ڕێگا مەترسیدارەکان دادەنرێت.
چیرۆکی سەرەکی: د.دانەر ئەبوبەکر، لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیا دەڵێت: هەفتەی پێشوو، چەند گەنجێک کە ژمارەیان زیاتر لە 25 کەس بووە و سەرجەمیان خەڵکی هەرێمی کوردستان بوون، ویستویانە لە ڕێگای بیلاڕووسیا بپەڕنەوە بۆ لاتڤیا، بەڵام لەسەر سنوور کۆماندۆی لاتڤیا دەستگیریان دەکات و ئازایان دەدات، یەکێک لەو گەنجانە ناوی محەممەد فەرحانە و خەڵکی قەرەداغە بە هۆی ئازارەوە گیان لەدەستدەدات و ئەوانی تریش دەنێردرێنەوە بۆ بیلاڕووسیا. ئێستا گەنجەکان لە بیلاڕووسیا دەستبەسەرن و تەرمی محەممەدیش هەر لەوێیە.
بەدواداچوونی زیاتر: ئاڤا پەیوەندی بە یەکێک لە خێزانی ئەو 25 گەنجە کرد کە لە بیلاڕووسیا دەستگیرکراون و وتی، باڵیۆزخانەی عێراق لە ڕووسیا ئاگادار کراوەتەوە و بڕیارە لەم مانگە دیپۆرت بکرێنەوە.
لەلایەکی دیکەوە: گەنجێکی سلێمانی لە فڕۆکەخانەی مۆسکۆ، داواکاری گەیاندووەتە ئاڤا و دەڵێت: دوو ڕۆژە لە فڕۆکەخانەی مۆسکۆ ڕاگیراوم و 12 کەسی دیکەیشم لەگەڵە کە خەڵکی شارەکانی دیکەی عێراقن، ڤیزامان هەیە و بەشێوەیەکی یاسایی دەمانەوێت بچینە ڕووسیا، بەڵام ئەوان دەڵێن دیپۆرتتان دەکەینەوە.
بۆ کێشەی ئەم گەنجە ئاڤا لەگەڵ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیا قسەی کردووە، ئەوان دەڵێن: ئەم کێشەیە ڕۆژانە ڕووبەڕووی هاوڵاتییانی عێراق و کوردستان دەبێتەوە، لەبەرئەوەی خەڵکێکی زۆر ڤیزای ڕووسیا بەکاردەهێنن بۆ چوونە ئەوروپا، ڕێکارەکانی چوونە ناو ڕووسیا توندە، بۆیە وەک نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناتوانین بەرپرسیاریەتی یاسایی ئەم دۆخە هەڵبگرین، چونکە نازانین ئەوانەی دێن بۆ ڕووسیا بە چ ئامانجێک دێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دوو سیستەمی پاتریۆت لە ئۆکراینا جێگیر دەکات
- جیهان
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا دەسەڵاتدارییەتی فەلەستین سزا دەدات
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای زیاتر بە سەر ئێراندا دەسەپێنێت