پلاندانانی عێراق ئەنجامی کۆتایی سەرژمێریی ڕادەگەیێنێت

شەیری بکە لە:
پلاندانانی عێراق ئەنجامی کۆتایی سەرژمێریی ڕادەگەیێنێت

چەند کارمەندێکی سەرژمێری لەبەردەم ماڵیکدا. وێنە - ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

وەزیری پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی 24ـی ئەم مانگە ئەنجامی کۆتایی سەرژمێریی دانیشتووان ڕادەگەیەنن، جەختیش دەکاتەوە کە ئێستا ژمارەی دانیشتوانی وڵاتەکە گەیشتووەتە 46 ملیۆن و  122 هەزار کەس.

وێنە گەورەکە: دوای 37 ساڵ و لە 20 بۆ 22-11-2024، لە عێراق و هەرێمی کوردستان سەرژمێریی گشتیی بەڕێوەچوو و تێیدا ناوی خێزانەکان تۆمار کرا، ئەو کات ژمارەی دانیشتووانی عێراق بەهەرێمی کوردستانیشەوە، بە 45 ملیۆن و 200 هەزار کەس ڕاگەیێنرا.

لێدوانی فەرمی: محەممەد تەمیم، وەزیری پلاندانانی عێراق لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەكرد:

- تێکڕای گەشەی دانیشتووان لە عێراق 2.53%ـیە و ڕێژەی ڕەگەزی نێریش لە مێ زیاترە.

- دوو لەسەر سێی دانیشتووانی عێراق لە شارەکان دەژین و ڕێژەی هەژاریی 17.5%ـە

- زۆرترین ڕێژەی هەژاریی لە پارێزگاکانی عێراق، لە پارێزگای موسەننایە و 40‎%ـی دانیشتووانەکەی هەژارن.

- لە کۆی 73 نەخۆشخانەی تەواونەکراو، ئێستا 17ـیان خراونەتەوە کار و کاریش لەوانی دیکە بەردەوامە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ