دەستەی مافی مرۆڤ: لە هەولێر و بازگەی دێگەڵە هیچ خۆپێشاندەرێک نەگیراوە

شەیری بکە لە:
دەستەی مافی مرۆڤ: لە هەولێر و بازگەی دێگەڵە هیچ خۆپێشاندەرێک نەگیراوە

دیمەنی خۆپیشاندەران لە بازگەی دێگەڵە لەگەڵ لۆگۆی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ. گرافیک - ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ڕایدەگەیێنێت، بەدواداچوونیان بۆ ئەو گرژییە کردووە کە دوێنێ 9ـی مانگ لە بازگەی دێگەڵە ڕوویدا، دەرکەوتووە کەس دەستگیر نەکراوە.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە ژمارەیەک مامۆستا و فەرمانبەر لە سلێمانییەوە بە مەبەستی خۆپیشاندان بۆ داواکاری مووچە بەرەو هەولێر بەڕێ کەوتن، بەڵام پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند ئەو مامۆستایانە مۆڵەتی خۆپیشاندانیان نییە تا ئاسایشیان بپارێزین، بۆیە ڕێگە نەدرا لە بازگەی دێگەڵە بچن بۆ هەولێر.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، لەو ڕۆژەی کە ڕێگەنەدراوە ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانە لە بازگەی نێوان هەولێر و کۆیە (دێگەلە) بپەڕنەوە، لە هەولێر ژمارەیەک خۆپیشاندەر بۆ ماوەی کاتژمێرێک گردبوونەوە و دوای بەرزکردنەوەی داواکارییەکانیان کۆتاییان هێنا بە گردبوونەوەکە.

سەبارەت بە هەواڵی دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران دەستەی سەربەخۆیی مافی مرۆڤ ڕایگەیاندووە: تیمێکی تایبەتی دەستە سەردانی ئاسایشی هەولێریان کرد دەرکەوت هیچ خۆپیشاندەرێک دەستگیر نەکراوەو بانگ نەکراوە بۆ ئاسایشی هەولێر. هیچ سکاڵایەکیش لەسەر ئەو بابەتەو یان بوونی حاڵەتی دەستگیرکردن بەفەرمی نەگەیشتۆتە دەستەکەمان لەلایەن هیچ کەس و ڕێکخراوو لایەنێک.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ