
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لەگەڵ کۆڵۆنێڵ جۆن فۆستەر
ئاڤا نیوز
ڕاوێژكارانی سەربازیی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان هەوڵ بۆ گۆڕینی پرۆگرامی خوێندنی كۆلێژە سەربازییەكانی هەرێمی كوردستان دەدەن.
وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ دووشەممە 2025-02-10، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ جۆن فۆستەر، ڕاوێژکاری باڵای بەرگری لە کونسوڵخانەی شانشینی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لێدوانی فەرمی: کۆڵۆنێڵ فۆستەر، ڕاوێژکاری سەربازی بەریتانیا ڕایگەیاند: هاوکارییەکانی بەریتانیا بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت بە تایبەتی لە بواری مەشق و ڕاهێنان بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی پێشمەرگە سەبارەت بە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە ڕایگەیاند:
- لەو کۆبوونەوەیەدا، وەزیری پێشمەرگە و راوێژکاری باڵای بەریتانیا باسیان لە دۆخی ئەمنی و سیاسی ناوچەکە و عێراق و هەرێمی کوردستان کرد، بە تایبەتی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و بوونیادنانی دوو ناوچەی سەرکردایەتی لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا گفتوگۆیان کرد.
- بە گرنگییەوە باسیان لە هەوڵ و هەنگاوەکانی گۆڕینی پرۆگرامی خوێندنی کۆلێژی ئەرکان و هەردوو کۆلێژی سەربازیی لە هەرێمی کوردستان کرد لەلایەن راوێژکارانی سەربازی بەریتانیا، وەزیری پێشمەرگە ستایشی پشتیوانیی بەردەوامی سوپای شانشینی بەریتانیای کرد بۆ وەزارەتی پێشمەرگە، ئەم گۆرانکارییانەی لە پرۆگرامی خوێندنی کۆلێژە سەربازییەکان بە دەستکەوتێکی گرنگ بۆ سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی و نوێبوونەوە و بەرەوپێشچوونی هێزی پێشمەرگەی کوردستان،وەسف کرد.
- کۆڵۆنێڵ فۆستەر،جەختی لە بەردەوامی و هەماهەنگی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
لە دوو دەروازەی عێراق هەزاران زیارەتکاری ئێرانی بۆ عێراق هاتوون
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تێکشکانی یارییەک لە سعودییە برینداربوونی دەیان کەسی لێدەکەوێتەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستمی بەئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراک تا یەكشەممە بەردەست دەبێت
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاوی پڕۆژهی فریاگوزاریی خێرای گهیاندنى ئاوی هەولێر دهگاته بنەسڵاوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت