
هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
ماوەیەکە هەواڵی پێدانی زەوی بە سەربازانی پاسەوانی سنوور و پۆلیسی گومرگ گەرمە، چۆن و لە کوێ زەوی وەردەگرن بەناڕوونی ماوەتوە، ئێستا هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان واتە سنووری پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک زەوی وەربگرن.
وێنە گەورەکە: 12 هەزار کەس کە لە هێزەکانی پاسەوانی سنوورن و سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراقن، چوار لیوایان لە دهۆک، سۆران، سلێمانی و پێنجوێن هەیە ئەرکیان پاراستنی سنوور و گومرگەکانە، بەگوێرەی نووسراوی نوسینگەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەبێت زەوی وەرگرن.
لێدوانی فەرمی: فەرماندەیەکی باڵای هێزەکانی پاسەوانی سنوور بە ئاڤای ڕاگەیاند، شاندێکی پاسەوانی سنوور لە بەغدان و لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق کۆدەبنەوە. ئەو فەرماندەیە دەشڵێت، ئەو شاندە لیستی سەربازانی هەولێر، دهۆک و سلێمانییان لەگەڵ خۆیان بردووە و لە دوو ڕۆژی داهاتوو بڕیاری کۆتایی لەسەر ئەو پرسە دەدرێت.
زانیاریی زیاتر: سەرەتا وابڕیاربوو لە نزیکترین پارێزگای عێراق لێیانەوە زەوی وەرگرن، بەڵام ئێستا بۆچوونەکە گۆڕاوە و وەزارەتی ناوخۆی عێراق و هەرێمی کوردستان لەوبارەیەوە لە گفتوگۆدان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ بۆ ئیسرائیل و ئێران: ئێستا کاتی ڕێککەوتنە
- عێراق
- 54 خولەک لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پشتیوانیی ئێران داوای خۆپیشاندان دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت