فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا کوژرانی دوو چەکداری داعشی لە کەرکووک ڕاگەیاند
- کوردستان
- 12 شوبات

ئاڤا نیوز
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا "سێنتکۆم" کوژرانی دوو چەکداری داعشی لە کەرکووک لە هێرشێکی ئاسمانی لە ناوچەی وادی زغیتوون لە چوارچێوەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک ڕاگەیاند.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، هێزە عێراقییەکان بە پاڵپشتی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە 10ی شوبات هێرشێکی ئاسمانیان لە دەوروبەری کەرکووک ئەنجامدا و بەهۆیەوە دوو چەکداری داعش کوژران.
- -فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا دەشڵێت، "داعش هێشتا مەترسییە بۆسەر ناوچەکە و دەرەوە، ئێمەش وەکو فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە پاڵ هاوبەش و هاوپەیمانەکانمان دەبین بۆ ڕاوەدوونانی تیرۆریستان".
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: پێشتر فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاندبوو، لە ناوچەی وادی زغیتوون لە کەرکووک، چەند حەشارگەیەکی داعشیان بۆردوومانکردوون و ژمارەیەک ئەندامی ڕێکخراوەکەش کوژراون.
زانیاریی زیاتر: دواتر فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ناسنامەی یەکێک لەو چەکدارانەی داعشی ئاشکرا کرد بەناوی "عەدنان خەلیل جەدعان" ناسراو بە "حاجی عەواد" و ڕاشیگەیاند دواتر دوای ئەنجامدانی پشکنین ناسنامەی چەکدارەکەی دیکە ئاشکرا دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە: هەر ئەمڕۆ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق کوژرانی 5 چەکداری دیکەی داعشی لە ڕێگەی هێرشێکی ئاسمانییەوە لە ناوچەی ڕاوە لە پارێزگای ئەنبار ڕاگەیاند.
- بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی دیکەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، هێزەکانیان بەردەوامبوون لە چاودێریکردنی پلانی شانە نووستووەکانی داعش کە لە مەفرەزەیەکی پێنج کەسی پێکهاتبوون لەنێو حەشارگەیەک لە شێوەی ئەشکەوت لە باکووری ڕاوە لە چوارچێوەی کەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جزیرە لە پارێزگای ئەنبار.
- دوابەدوای ئەم چاودێرییە وردە، فڕۆکەکانی ئێف 16 هێرشێکی ئاسمانی سەرکەوتوویان ئەنجامدا و شوێنی ئامانجداریان بە تەواوی لەناوبرد و ئەوانەی لە نێو حەشارگەکەدا بوون کوژران و چەک و تەقەمەنی و کەرەستەی جۆراوجۆرەکانیشیان لەناوبرد.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی وەزارەتی دارایی کوردستان لەبارەی مووچە دەچنە بەغدا
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک پارکێکی گەورە لەسەر ڕووبەری 48 دۆنم زەوی دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
ژنێک لە نیوزلەندا بە تۆمەتی حەشاردانی منداڵێک لەناو جانتای سەفەرەکەی دەستگیر کرا
4 ئاب
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ گرفتی كارەبای بازاڕی دۆلارەكەی هەولێر و سلێمانی دەكات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی وەزارەتی دارایی کوردستان لەبارەی مووچە دەچنە بەغدا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێکارانی پاککەرەوە لە نەخۆشخانەکانی هەولێر سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بارەگای بارزانی ئیدانەی بێڕێزیکردن بە میری ئێزدیان دەکات