ئاڤا نیوز
53 ڕووفاتی شنگال و ناحیەی حەمام عەلیل لە سنووری پارێزگای نەینەوا، دوای ئەوەی پشکنینی DNAـیان بۆ کرا و ناسنامەیان ناسراوەتەوە، ئەمڕۆ لە فەرمانگەی پزیشکیی دادوەری عێراق ناوەکانیان ئاشکرا دەکرێت و ڕادەستی کەسوکارییان دەکرێنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە تشرینی دووەمی 2018 بڵاوکرایەوە، زیاتر لە 200 گۆڕی بەکۆمەڵ هەن کە پاشماوەی 12 هەزار ڕووفاتیان تێدايە لەو ناوچانەی کە پێشتر لەلایەن داعشەوە کۆنتڕۆڵکرابوون لە عێراق، لەوانەش لە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکوک، سەڵاحەددین و ئەنبار.
لێدوانی فەرمی: یاسەمین مونزیر، بەڕێوەبەری بەشی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە فەرمانگەی پزیشکیی دادوەری عێراق بۆ ئاڤا میدیا گوتی:
٠ لە مانگی ئازاری ساڵی 2019ـەوە، 696 ڕووفات لە گۆڕە بە کۆمەڵەکانی شنگال و 102 ڕووفاتی تاکە کەسی لەسەر داوای کەسوکاریان هەڵدراونەتەوە.
٠ ڕووفاتەکان پشکنینی DNAـیان بۆ کراوە و 243 ڕووفاتیان بە شەش قۆناغ ڕادەستی کەسوکاریان کراونەتەوە.
٠ لە قۆناغی حەوتەمدا 32 رووفاتی دیکەی شنگال و لە یەکەمین قۆناغیشدا 21 رووفاتی حەمام عەلیل دوای ئەوەی پشکنینیان بۆ کرا و ناسنامەیان ناسراونەتەوە، ئەمڕۆ ناوەکانیان ڕادەگەیێنین و هەفتەی داهاتوو ڕادەستی کەسوکاریان دەکرێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 32 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئیسرائیل سەقامگیری ناوچەکەی تێکداوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هۆشدارییەک بە هاووڵاتییانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پشتیوانیی ئێران داوای خۆپیشاندان دەکات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی: ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل سەرکەوتنە بۆ بەرەی مقاوەمە
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراقەوە لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا جارێکی دیکە هۆشداری دەداتەوە