
گۆشەیەکی کۆشکی سپی و ئاڵای ئەمریکا
ئاڤا نیوز
ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، بە هاوکاریی لەگەڵ ئیلۆن مەسک، دەرکردنی فراوانی کارمەندانی فیدراڵیی دەستپێکردووە. ترەمپ دەیەوێت لەم ڕێگەیەوە بەهەدەردانی پارە کەم بکاتەوە.
وێنە گەورەکە: لە قۆناغی یەکەمدا، ئەو کارمەندانەی کە تازە وەرگیراون و هێشتا لە ژێر تاقیکردنەوەدان، دەردەکرێن. لەم چوارچێوەیەشدا نامەیەکی ئاگادارکردنەوە بۆ 160 کارمەندی وەزارەتی پەروەردە نێردراوە و تێیدا نووسراە بەردەوامیی کارکردنی ئەوان لەگەڵ بەرژەوەندیی گشتییدا تەریب نییە، بۆیە دەردەکرێن. ترەمپ پێشتریش چەندینجار ڕەخنەی لە وەزارەتی پەروەردە گرتووە و ویستی خۆی بۆ داخستنی وەزارەتەکە نیشان داوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: جگە لە وەزارەتی پەروەردە، دەرکردنی بەکۆمەڵ لە بەڕێوەبەرایەتیی بزنسە بچووکەکان، بەڕێوەبرایەتیی پشتیوانیی دارایی لە بەکاربەران، بەڕێوەبەرایەتیی هێزی مرۆیی و بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزارییە گشتییەکانیش هەبووە.
ئەمەش بزانە: ئیدارەی ترەمپ داوای لە سەرجەم باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا لە سەرتاسەری جیهان کردووە تا خۆیان بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی کارمەندانیان ئامادە بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دوو سیستەمی پاتریۆت لە ئۆکراینا جێگیر دەکات
- جیهان
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا دەسەڵاتدارییەتی فەلەستین سزا دەدات
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای زیاتر بە سەر ئێراندا دەسەپێنێت