
ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر
ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، ئاشکرایکرد، بەغدا هیچ مەرجێکی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ سەرکردایەتیی نوێی سووریا نییە، هاوکات لایەنە سیاسییەکانی عێراقیش لە گفتوگۆدان بۆ چەکداماڵینی هێزە چەکدارەکان.
لێدوانی فەرمی: فوئاد حوسێن، بە ئاژانسی فرانس 24ـی گوتووە،
- بانگهێشتی فەرمی ئاراستەی ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا کراوە و لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردانی بەغدا دەکات.
- بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی وڵاتانی عەرەبی کە عێراق لە مانگی ئایاری داهاتوودا میوانداری دەکات، بانگهێشتنامەی فەرمی ئاراستەی سەرجەم سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبی دەکرێت، لەنێویاندا ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەری تێدایە.
- بڕیارەکانی ئەم دواییەی ئیدارەی نوێی ئەمریکا ئێرانی کردووەتە ئامانج نەک عێراق، دانوستانەکانی داهاتووش بۆ دیالۆگی ستراتیژی نێوان بەغدا و واشنتن لە ماوەی داهاتوودا لە پایتەختی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە چەکداماڵینی هێزە چەکدارەکان، وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، ئێستا گفتوگۆیەک لە نێوان لایەنە عێراقییەکان هەیە و ئەم دۆسیەیە کاتێک لە میدیاکانەوە بەم شێوەیەی ئێستا باس و ڕوماڵ دەکرێت، ئەوە خاڵی ئەرێنی گەورەیە بۆ کۆتاییهێنان بە دیاردەی چەک لە دەرەوەی ئیدارەی دەوڵەتدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 29 خولەک لەمەوپێش
بەبۆنەی لە دایکبوونی بارزانیی نەمر هەڵمەتێکی نەمام چاندن بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر دوو هەزار دۆنم زەوی سەوزە تێکدراوە کە بە ئاوەڕۆ بەرهەم دەهات
15 خولەک لەمەوپێش
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
20 کاتژمێر لەمەوپێش
75٪ی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر تەواو بووە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سیناتۆرێکی ئەمریکی بۆ عێراق: سزای تووند بەڕێوەیە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری خەلیفەی داعش لە عێراق کوژرا
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا لە بەغدایە
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێکاری ئەمنیی بۆ گەڕانەوەی خێزانە عێراقییەکانی کەمپی هۆل تەواو دەبێت