
وێستگەی ئەتۆمی چێرنۆبیل
ئاڤا نیوز
ڕۆژی هەینی کاربەدەستانی ئۆکراینا ڕایانگەیاند، بەهۆی هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە زیان بە ڕووکاری دەرەوەی وێستگەی ئەتۆمی چێرنۆبیل کەوتووە، بەڵام تاوەکو ئێستا وێستگەکە هیچ تیشکێکی زیانبەخشی دەرنەکردووە.
وێنە گەورەکە: لە 26ی نیسانی 1986دا، جیهان شایەتحاڵی یەکێک لە خراپترین کارەساتەکانی ئەتۆمی بوو لە مێژوودا، ئەویش کارەساتی چێرنۆبیل بوو، بەهۆی ئەو تەقینەوە کارەساتبارەی بەخۆیەوە بینی کە ڕێژەیەکی زۆری ماددەی تیشکدەری ئاراستەی ناو ژینگە کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کاربەدەستانی ئۆکرانیا ڕایانگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ڕووسی سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی، بەرگی دەرەوەی وێستگەکەی کون کردووە کە بۆ ڕاگرتنی تیشکدان دروستکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ئاماژەیەکی تیشکدان لە وێستگەکە تۆمار نەکراوە، دەتوانیت بڵێین 'چێرنۆبیل تاوەکو ئێستا سەلامەتە'.
زانیاریی زیاتر: لە دوای دروستبوونی شەڕ لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، دەسەڵاتدارانی چەندین جار هۆشدارییان داوە شەڕ لە نزیک وێستگە ئەتۆمییەکانیدا، مەترسی ڕوودانی کارەساتێکی گەورەی هەیە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: کرێملین ڕەتیکردووەتەوە کە سوپای وڵاتەکەی ناوچە ئەتۆمییەکانی ئۆکرانیا بە ئامانج بگرێت.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاندووە، هێرشە "بێباکانەکانی ڕووسیا" نیشاندەری ئەوەیە کە ئەو وڵاتە بەدوای ئاشتیدا ناگەڕێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- ژینگە
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
- ژینگە
- 29 تەممووز
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات