
دیمەنێک لە گۆمی فێلاو. وێنە - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دوو هاوسەر لە گۆمی فێڵاو لە قەزای چۆمان، لەلایەن ڕەوە گورگێک گەمارۆ دەدرێن، لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی ڕزگار دەکرێن. شایەتحاڵێکیش دەڵێت گورگ نەبوون و تورگ بوون.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە 2025-02-16 دوو هاوسەر بەمەبەستی گەشت و مانەوە لەهەولێرەوە چوونەتە گۆمی فێڵاو لە قەزای چۆمان و ویستوویانە شەو بمێننەوە، لەلایەن ڕەوە گورگێک دەورەدراون و مەترسی لەسەر ژیانیان دروست بووە، تیمەکانی بەرگری شارستانی چۆمان بە هانایانەوە چوون و لە مەترسی ڕزگارکراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانی ئیدارەی سۆران، ڕایگەیاند: دوای ئاگادار کردنەوەی تیمەکانمان لەسەر هەبوونی مەترسی لەسەر دوو هاوسەر لە گۆمی فێڵاو، دەست بەجێ تیمەکانمان لە بنکەی بەرگری شارستانی چۆمان چوون بۆ بەهاناوەچوونیان و ڕزگارکردنیان بەهاوکاری تیمێک لە پۆلیسی فریاکەوتنی چۆمان.
لەلایەکی دیکەوە: شایەتحاڵێک لە چۆمان بە ئاڤای گوت: ڕاستە چۆمان ناوچەیەکی شاخاوییە، بەڵام گۆمی فێڵاو لە ئاوەدانی نزیکە، بۆیە دەوروبەری هیچ گورگێکی لێ نییە، تورگ لە نزیک شوێنی مانەوەی دوو هاوسەرەکە لوورەلووریان کردووە و ئەوانیش ترساون، بەگشتیش تورگ پەلاماری مرۆڤ نادەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- ژینگە
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
- ژینگە
- 29 تەممووز
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات