
جۆ ویڵسۆن، ئەندامی کۆمارییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی کۆمارییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا وەڵامی نووری مالیکی دەداتەوە و دەڵێت، هەژموونی ئێران لە عێراق چیتر ناتوانێت بەردەوام بێت.
چیرۆکی سەرەکی: 15ی ئەم مانگە نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری حیزبەکەیدا لە بەغدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پشێویی جیهانی گرتووەتەوە و ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان دەوڵەتان و کۆمەڵگاکان ڕوویداوە، بۆیە "دەبێت ئاگاداری مەترسی ئەو پێشوویانە لە کۆمەڵگاکەمان بین بەتایبەت دوای ئەوەی لە غەززە، لوبنان و سووریا ڕوویدا". داواش دەکات حکومەت و گەل دژی هەموو ئەوانە بوەستنەوە کە یاسا دەشکێنن و پێشیلی دەکەن.
لێدوانی فەرمی: جۆ ویڵسۆن، ئەندامی کۆمارییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، وەڵامی مالیکی داوەتەوە بە داردەستی ئێران ناوی بردووە، دەشڵێت، "چیتر هەژموونی ئێران ناتوانێت بەردەوام بێت، ئازادی بۆ عێراق لە ئێران".
- چەند هەفتەیەکی دیکە ئەمریکا ماوەی لێخۆشبوونی عێراق بۆ کڕینی کارەبا و گازی ئێران هەڵدەوەشێنێتەوە.
- ڕێگری دەکرێت هاوکارییە داراییەکانی عێراق بۆ گرووپەکانی نزیک لە ئێران تەرخان بکرێت.
ئەمەش بزانە: پێشتریش جۆ ویڵسۆن، ئاماژەی بەوەکردبوو گرووپە چەکدارەکانی عێراق و ئێران مانگانە لەڕێگەی بانکی ڕافیدەینەوە، "500 بۆ 600 ملیۆن دۆلار بە تاڵان دەبەن"، بۆیە داوایکردبوو توندترین فشار بخرێتە سەر عێراق، بۆ ڕاگرتنی ئەو پارە بردنە دەرەوەیە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای ڕاگرتنی دامەزراندن و گرێبەست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
ژنێک لە نیوزلەندا بە تۆمەتی حەشاردانی منداڵێک لەناو جانتای سەفەرەکەی دەستگیر کرا
4 ئاب
- عێراق
- 26 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا نهێنییەک لەبارەی غازی بیرەنەوتەکانی پارێزگای میسان ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای ڕاگرتنی دامەزراندن و گرێبەست دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: لە 10 ڕۆژدا ملیۆنێک زیارەتکار سەردانی عێراقیان کردووە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق بڕیارێک لە بەرژەوەندیی قوتابییانی پۆلی 12ی هەرێمی کوردستان دەدات