
ئیلۆن مەسک لە مەراسیمی ناساندنی Grok 3
ئاڤا نیوز
بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا، ئیلۆن مەسک دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان و خاوەنی تۆڕی X (تویتەری پێشوو) نوێکاری نەوەی Grok 3 ڕابگەیەنێت، خۆی دەڵێت: زیرەکترین "ژیریی دەستکرد" دەبێت لەسەر زەوی.
وێنە گەورەکە: لە ساڵی 1956ـەوە بواری ژیریی دەستکرد کاری لەسەر دەکرێت، ئامانجەکە ئەوەیە توانای زیرەکی و درکپێکردنی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بگەیێنرێتە ئاستی مرۆڤ. لەماوەی 70 ساڵدا تواناکانی ژیریی دەستکرد بەجۆرێک پێشکەوتوون کە دەتوانرێت وا لە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بکرێت خۆیان کارەکان ئەنجام بدەن و هەڵەکانیان ڕاست بکەنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئیلۆن مەسک لە هەژماری خۆی لەسەر تۆڕی X نووسیویەتی "دووشەممە، کاتژمێر 8:00ـی شەو بەکاتی ئەمریکا بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ Grok 3 ڕادەگەیێنرێت. (زیرەکترین ژیریی دەستکرد دەبێت لەسەر زەوی)".
زانیاریی زیاتر: Grok 3 لەلایەن کۆمپانیای xAI دروستکراوە. بە وتەی مەسک، تواناکانی هێندە خێرایە هیچ چات بووتێکی پێش خۆی ئەو توانایەی نەبووە، بەجۆرێک خێراییەکەی لە وەڵامدانەوە 10 هێندەی زنجیرە مۆدێلەکانی OpenAI و Gemini 2.0 دەبێت.
بۆچی گرنگە: Grok 3 بە شێوەیەکی پێشکەوتووتر و نزیکتر لە هەستی مرۆڤ وەڵامی پرسیارەکان دەداتەوە. لە هەمانکاتدا دەتوانی لە ڕێگەی پێدانی تێکست وێنەت بۆ دروست بکات. لەگەڵ ئەوەدا توانایەکی بەرزی هەیە لە پوختەکردنەوەی دەقە ئاڵۆزەکان. بە وتەی مەسک ئەم چات بووتە بە هیچ جۆرێک لایەنگیری و خۆ دوورگرتنی تێدا نییە لەو پرسیارانەی چات بووتەکانی دیکە خۆیان لێی لادەدەن.
چات بووت، ئەو بەرنامە پێشخراوانەن کە مرۆڤ دەتوانێت لە ڕێگەی نووسینەوە گفتوگۆ لەگەڵ کەسانی دیکە بکات وەک چات بووتی ماسنجەر و ڤایبەر و واتس ئەپ. بەڵام چات بووتی ژیریی دەستکرد، لەلایەن ڕۆبۆتەوە ئاراستە دەکرێت، واتا پرسیار لە ڕۆبۆت دەکەیت و ئەو وەڵامت دەداتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دوو سیستەمی پاتریۆت لە ئۆکراینا جێگیر دەکات
- جیهان
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا دەسەڵاتدارییەتی فەلەستین سزا دەدات
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای زیاتر بە سەر ئێراندا دەسەپێنێت