
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و تاوتوێی چەند پرسێک دەکات و گرنگترینیان پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستانە.
وێنە گەورەکە: ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەکات و لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆ لەسەر سێ تەوەر دەکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر ئەم پرسانە دەکات:
بڕگەی یەکەم: خستنەڕووی پوختەی بەشداریی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سـەرۆکایەتیی سـەرۆکوەزیـران لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی لە ڕۆژانی 13/11-2-2025 و نـوێکردنەوەی یاداشـتی لێکتەگەیشتنی نێـوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ئیمارات بۆ هەماهەنگی نێوان هەردوو حکومەت لە کەرتە جیاوازەکان بۆ 5 سـاڵی دیکە و ڕاسپاردنی وەزارەتەکان بۆ کاری پێویست لەمبارەیەوە، هاوکات بابەتى پێــداچوونەوە و ڕێکخســتنەوەى بابەتی شــاند و ســەردانە فەرمییەکــانى بەرپرســان لە وەزارەت و لایەنە نەبەستراوەکان بە وەزارەت بۆ دەرەوەى هەرێمی کوردستان ئەم بڕگەیە لەلایەن سەرۆکوەزیران دەخرێتەڕوو بۆ ئەنجوومەن.
بڕگەی دووەم: خستنەڕووی ڕاپۆرتى لیژنەى هاوبەشى نێوان حکومەتى هەرێمی کوردستان و حکومەتى فیدراڵى تایبەت بە یەکخستنى ڕێکارەکـانى کوالێتی کۆنترۆڵ و پۆلێنکردنى بەڵێندەران، ناسراو بە لێژنەى فەرمـانى دیـوانى ژمـارە (79س) سـاڵى 2024 کە یەکێک بـوو لە دەرئەنجامەکـانی کۆبـوونەوەى هاوبەشـی هەردوو ئەنجومەنى وەزاریی ئـابوورى هەرێـمی کوردستان و فیـدراڵ لە مـانگی نۆی ساڵى 2024، پوختەی ڕاپۆرتی تایبەت بەم بڕگەیە لەلایەن لیژنەی هاوبەشی وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان دەخرێتەڕوو بۆ ئەنجوومەن کە میوانداری دەکرێن بۆ ئامادەبوون لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەن بۆ ئەم بڕگەیە.
بڕگەی سێیەم: خستنەڕووى دەرئەنجامى کۆبوونەوەى چاوەڕوانکراوی هاوبەشى وەزارەتى سامانە سرووشـتییەکان و وەزارەتـى نەوتـى فیدراڵى لە هەولێر لە ڕۆژی 2025-2-18 تایبەت بە ڕێکار و میکانی مەکانی جێبەجێکردنى یاساى هەموارى یەکەمى یاساى بودجەى گشتى عێراقى فیدراڵ تایبەت بە هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان، ئەم بابەتە لەلایەن وەزیرى سامانە سروشتییەکان بەوەکالەت دەخرێتەڕوو بۆ ئەنجومەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: گەرمیان بەرزترین پلەی گەرمای تێدا تۆمار دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی ئاسمانی عێراق بۆ ماوەی 27 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە