
سکووپی ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەرپرسێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، سەرەتای هەفتەی داهاتوو لیستی مووچە بۆ بەغدا دەنێردرێت و دەبێ بەغداش لە ماوەی نۆ ڕۆژی داهاتوودا مووچەی مانگی دوو بنێرێت.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی ئامادەکردنی لیستی مووچە لە قۆناغی کۆتایی دایە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەنێردرێت کە دەبێتە سێیەم ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپێناو دابینکردنی مووچەی مانگی دوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕۆژانی ڕابردوودا سەدا 50ی داهاتی باج و گومرگ بۆ بەغدا نێردرا، دوێنێش میزان موراجەعە تەواو بوو و لەگەڵ لیستی مووچە دەنێردرێت. بەم پێیە تاوەکو ئێستا هیچ گرفتێک بۆ ناردنی مووچەی مانگی دوو نییە.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- پرسی مووچە لەنێوان هەولێر و بەغدا بڕاوەتەوە و ڕێککەوتن کراوە، رێککەوتنەکە بۆ کۆی ئەمساڵە و هیچ شاندێکی تر بۆ ئەم مەبەستە ناچێت، مەگەر بۆ کاری تەکنیکی نەبێت ئەگەر پێویست بکات.
- لەبارەی وادەی ناردنی مووچەش وتی: ڕێککەوتنەکە وایە ئێمە لەکاتی خۆی لیستی مووچە بنێرین، بەغداش مانگانە لەکاتی خۆی مووچە بنێرێت، واتا پارەی مووچەی مانگی دوو، لەناو مانگی دوو بنێردرێت نەوەک بکەوێتە مانگی سێ، مەگەر حاڵەتێکی لەناکاو بێتە پێشەوە، وەکو نەبوونی پارەی کاش یان هەر گرفتێکی دیکە. واتە بەو پێیە بێت، دەبێت نۆ ڕۆژی دیکە مووچەی مانگی دوو بنێردرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی وەزارەتی دارایی کوردستان لەبارەی مووچە دەچنە بەغدا
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک پارکێکی گەورە لەسەر ڕووبەری 48 دۆنم زەوی دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
ژنێک لە نیوزلەندا بە تۆمەتی حەشاردانی منداڵێک لەناو جانتای سەفەرەکەی دەستگیر کرا
4 ئاب
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق باسی مووچە دەکرێت
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
داهاتی نانەوتی مانگی حەوت ئامادە دەکرێت