
هێزەکانی سووریای دیموکرات- هەسەدە. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
وتەبێژی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نیشتیمانی سووریا ڕایگەیاند، هەر هێزێک خۆی هەڵنەوەشێنێتەوە و تێکەڵ بە وەزارەتی بەرگری نەبێت، بانگهێشتی کۆنگرەی نیشتیمانی ناکرێت، جەختیش دەکاتەوە کە هەسەدە بە تەنیا نوێنەرایەتی کورد لە سووریا ناکات.
چیرۆکی سەرەکی: تائێستا وادەی کۆنگرەی نیشتیمانی سووریا دیارینەکراوە، بەڵام وەک باس دەکرێت 1000 کەسایەتی لە سەرانسەری سووریادا بانگهێشتی کۆنگرەکە دەکرێن بۆ گەڵاڵەکردنی نەخشەڕێگای داهاتووی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر و بونیادنانەوەی دامەزراوەکان کە دەوترێت چوار ساڵی پێدەچێت.
لێدوانی فەرمی: حەسەن دغێم، وتەبێژی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نیشتیمانی سووریا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ڕایگەیاند:
٠ لە کۆنگرەی نیشتیمانی سووریادا یەکێتیی و ئاسایشی سووریا، گفتوگۆ لەسەر دەستووری نوێ، دانانی ڕێکار بۆ قۆناغی ڕاگوزەر، دادگاییکردنی تاوانبارانی جەنگ، چاکسازیی دارایی و خۆشگوزەرانی گەل تاوتوێ دەکرێن.
٠ لیژنەکەمان سەردانی پارێزگاکان دەکات و ڕاستەوخۆ لەگەڵ خەڵک پەیوەندی دەبێت، لە کۆنگرەی سەرکەوتنیشدا لە دیمەشق، هەڵوەشاندنەوەی هەموو گرووپە سەربازییەکان و دانانی ئەحمەد شەرع بە سەرۆکی سووریا ڕاگەیێنرا.
٠ هێزەکانی سووریای دیموکرات لەژێر سەرکردایەتی مەزڵوم عەبدی، بە پێکهاتەیەکی سەربازیی هەژمار دەکرێن کە حکومڕانی بەشێکی سووریا دەکەن و لە دەرەوەی دەسەڵاتی حکومەتی دیمەشقن، تائێستاش نەبوونەتە بەشێک لە دەوڵەتی سووریا.
٠ ئێمە لەگەڵ هەسەدە و هیچ گروپێکی دیکەی سەربازییدا کۆنابینەوە، بەڵکو ڕاستەوخۆ لەگەڵ خەڵک و کەسایەتییەکان و شارەزایان کۆدەبینەوە، هەسەدەش بە تەنیا نوێنەرایەتی کورد ناکات بەڵکو لەناو سوپای ئازادی سووریاشدا چەندین هاووڵاتی کورد هەبوون دژی سوپای ڕژێمی پێشوو.
٠ لیژنەکەمان ئەرکی ئامادەکاری بۆ کۆنگرەی نیشتیمانی لە ئەستۆدایە، بەڵام دەسەڵاتی بڕیار و گفتوگۆی سیاسی نییە، بەڵکو ئەرکمان ڕاوێژە لەگەڵ زۆرترین چین و توێژ لەسەر داهاتووی سووریا.
٠ کۆنگرەی نیشتیمانی هیچ دۆزێک قبووڵ ناکات هەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی دراوسێی سووریا دروستبکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت