
وێنەیەکی بەشێکی گوێی زەوی لە ئاسمانەوە، وێنە: bbc
ئاڤا نیوز
دیاردەیەکی سرووشتی نائاسایی ڕوودەدات و بەشی زۆری گۆی زەوی دەگرێتەوە. دیاردەکە بریتییە لە نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و هاتنی سەرمایەکی زۆر سەخت کە لە زۆر شوێن بەفر و بۆران لەگەڵ خۆیدا دێنێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: شارەزایانی کەشناسی هۆکاری ئەم سەرمایە بۆ گەردەلوولی سەرمای جەمسەرەکان دەگەڕێننەوە کە دزە دەکات و لە شوێنی خۆی دەترازێت و دەگاتە زۆر شوێنی دیکە و کاریگەریی دەبێت.
لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، پێشکەشکاری کەشوهەوا لە ئاڤا میدیا، ڕایگەیاند: بەفر و بارانبارین لەسەرجەم ناوچەکان دەبارێت، مەترسی دروستبوونی لافاو لە سەرجەم شارەکان دەبێت، هاوکات ئەگەری بەردەوامی شەپۆلەکەش هەیە.
زانیاریی زیاتر: گەردەلوولی سەرمای جەمسەر بریتییە لە خولانەوەی ڕەشەبا و سەرمای بە خێراییەک کە زیاترە لە 50 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و لە وەرزی زستاندا سەرماکەی دەگاتە ئەوپەڕی و زۆر جار لە شوێنی خۆی کە جەمسەرەکانی زەوییە دەترازێت و دەگاتە شوێنی دیکەش.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشێک لە وڵاتانی ئەمریکا و ئەوروپا هۆشدارییان لە شەپۆلی سەرماکە داوە و ڕایانگەیاندووە کە سەرمایەک دەبێت لە چەند دەیەی ڕابردوودا وێنە نەبووە، بۆیە ڕێکاری پێویستیان گرتووەتە بەر و داوایان لە هاووڵاتیانیان کردووە خۆیانی بۆ ئامادە بکەن.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: کاریگەرییەکانی شەپۆلی سەرماکە هەروەها گەیشتووەتە چەند وڵاتێکی ئاسیایی و چاوەڕێش دەکرێت کاریگەریی لەسەر کەشوهەوای هەرێمی کوردستان هەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- ژینگە
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
- ژینگە
- 29 تەممووز
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات