سەیفوڵڵا حسێن. وێنە - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دوای 21 ساڵ لە بێ سۆراغبوونی، دواجار سەیفوڵڵا حوسێن، بە كەسوكارەكەی لە شارۆچكەی سەروچاوەی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین، شاد دەبێتەوە.
چیرۆكی سەرەكی: هاووڵاتی سەیفوڵڵا حسێن، بەر لە 28 ساڵ بەمەبەستی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا، شارۆچكەی سەروچاوە لە ئیدارەی ڕاپەڕین جێدەهێڵێت و ئەوكات چووەتە وڵاتی كینیا لە كیشوەری ئەفریقا و تا كۆتاییەكانی ساڵی 2003 پەیوەندیی بە كەسوكارەكەی هەبووە، پاشان لە ساڵی 2004ـەوە کەسوکارەكەی لێی بێ سۆراغ دەبن و وای بۆدەچن لەژیاندا نەماوە، جگە لە دایکی کە بەردەوام ئومێدی وابووە بگەڕێتەوە.
چی ڕوویدا: سەیفوڵڵا بەبێ ئاگاداری كەسوكارەكەی ماوەی 17 ساڵ لە گرتووخانەكانی وڵاتی كینیا دەمێنێتەوە، پاشان براكەی لەڕێگەی بەڕێوەبەری گشتی پاسپۆرتی سلێمانییەوە زانیارییان لەبارەی دەستدەكەوێت كە لە وڵاتی كینیا زیندانی بووە ئێستاش ئازادكراوە و تەندروستی باشە. دواجار لەڕێگەی هاورێیەکی و بەرێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی، دوای ساڵانێكی زۆری دڵتەنگی و فرمێسك ڕشتن، بە كەسوكارەكەی شادبووەوە.
لێدوانی فەرمی: پەیامنێری ئاڤا لەساتەوەختی شادبوونەوەی سەیفوڵڵا بە كەسوكاری، لە ماڵەكەی بوو، سەیفوڵا بۆ ئاڤا قسەی كرد و گوتی: ''زۆری بیری کەسوکار و خاک و نیشتمانم دەکرد و ئێستاش چاوەروانی بەفر بارینم".
زانیاریی زیاتر: ئەو هاووڵاتیە ماوەی دوو ساڵە لەگەل کچێکی موسوڵمانی ئۆگەندی هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی منداڵێکەوە وابڕیارە بۆ ئەبەدی لە هەرێمی کوردستان بمێننەوە .
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لە هەولێر هاووڵاتییەک خانوو لەناوەندی کۆڵانێکدا دروست دەکات
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بریارێکی نوێ لەبارەی دابەشکردنی زەوی
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا فێڵی بەشێک لە کۆمپانیاکان بەناوی حەجەوە ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟