ڕۆیتەرز: ئەمریکا گوشار لە عێراق دەکات هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەستپێبکاتەوە
- بزنس
- 21 شوبات

یەکێک لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، وێنە؛ سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
ئەمریکا هەڕەشەی سەپاندنی سزای ئابووری لە عێراق دەکات لە ئەگەری زوو دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە.
چیرۆکی سەرەکی: هەشت سەرچاوەی ئاگادار لە بابەتەکە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گوشاری خستووتە سەر عێراق بۆ ئەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە، ئەگینا هاوشێوەی ئێران سزا بەسەر عێراقیشدا دەسەپێنێت.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی کۆشکی سپی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان نەک هەر بۆ ئاسایشی ناوچەکە گرنگە کە هاوبەشە کوردەکانمان ڕێگەیان پێبدرێت نەوتی خۆیان هەناردە بکەن، بەڵکو هاوکار دەبن بۆ ئەوەی نرخی نەوت بە نزمیی بمێنێتەوە.
کاریگەری و لێکەوتەکان: خێراکردنی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمکردنەوەی ئاستی هەناردەی نەوتی ئێران، کە واشنتن دەیەوێت هاوتا لەگەڵ زۆرترین فشاری ئەمریکا لەسەر ئێران ئاستی هەناردەکردنی نەوتی ئەو وڵاتە بگەیەنێتە سفر.
زانیاریی زیاتر: حکومەتی ئەمریکا بە ڕوونی ئەوەی ئاشکرا کردووە، دەیەوێت ئێران لە ئابووری جیهانی داببڕێت و داهاتی هەناردەکردنی نەوتی وڵاتەکە نەهێڵێت ئەمەش بە ئامانجی خاوکردنەوەی پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی ئێران.
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژی دووشەممە، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق، بەشێوەیەکی لەناکاو ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو هەناردەکردنەوەی نەوت لە کوردستانەوە دەستپێدەکاتەوە، بەپێی سەرچاوەکانی ئاژانسی ڕۆیتەرز ئەم هەنگاوەی حکومەتی عێراق دوای چاوسوورکردنەوەی ئەمریکا لە عێراق بووە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: هاوکات ڕۆژی سێشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بێریس ئیکینجی، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا و شاندێکی یاوەری کۆبوویەوە و هەردوولا جەختیان لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانیان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە کردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
وردبینی تەواو بوو؛ کەی مووچەی مانگی چوار دەنێردرێت؟
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دیوانی چاودێری دارایی عێراق: 25%ی فەرمانبەرانی کوردستان مووچەیان بەبانکی کراوە