
شێوەی ئەو کرمەی کە لە سرووشتدا دەرکەوتووە
ئاڤا نیوز
دوێنی ئاڤا میدیا ڤیدیۆی گیاندارێکی سەیر و دەگمەنی لەنێو بەفر بڵاوکردەوە، ڤیدیۆکە لەلایەن هاونیشتمانییەک لە چیای سەفینی خۆشناوەتی لە سنووری هەولێر تۆمارکرابوو، بەدواداچوونمان بۆ ناسنامەی گیاندەارەکە کرد بزانین چییە؟
چیرۆکی سەرەکی: گیاندارەکە لە جۆری خشۆکە و نێماتۆمۆرفایە، کە هەندێکجار پێی دەوترێت گۆردیاسیا، بە شێوەیەکی باو بە کرمی مووی ئەسپ ناسراوە و مشەخۆرە، لە ڕووکەشیشدا هاوشێوەی کرمەکانن، زۆربەی جۆرەکان قەبارەیان لە نێوان 50 بۆ 100 ملیمەترە، لە هەندێک حاڵەتدا دەگاتە 2 مەتر و تیرەکەیان 1 بۆ 3 ملیمەتر دەبێت، دەتوانرێت لە شوێنە شێدارەکانی وەک کانیاوەکان و بەفردا بدۆزرێتەوە.
کاردانەوەکان: ڤیدیۆکە سەدان هەزار بینەری هەبووە، خەڵکێکی زۆر پرسیاریان دەکرد دەبێ چی بێت، کەسێکی تریش ڤیدیۆی دیکەی هەمان گیانداری لە کۆمێنتی ئاڤا دانابوو دەیوت شۆک بوونە و هەر کەسێک تا بە چاوی خۆی نەیبێنێت بڕوا ناکات شتی هێندە سەمەرە لە سروشت هەبێت، کەسێکی تریش نووسیبووی لە ناوچەی پڕژێی باڵەکایەتی زۆرە، ئەو شوێنەیە هاوینانیش بەفری لێ نابڕێت.
لێدوانی فەرمی: د. ڕێزان مەحموود، مامۆستای بەشی بایۆلۆجی لە زانکۆی سلێمانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: نێماتۆمۆرفاکان جۆریان زۆرە، زۆربەی ژیانیان لەنێو جەستەی حەشەراتەکاندایە و تەنیا بەشێکی ژیانیان لە دەرەوەیە و مرۆڤەکان دەیبینن.
زانیاریی زیاتر: کاتێک ئەم کرمە لە ژینگەیەکدا دەردەکەوێت، ئاماژەیە بۆ ئەوەی خاکەکە سەلامەت و بەپیتە. بەڵام هەموو جۆرەکانی ئەم کرمە سوودبەخش نین و زۆربەیان وەک مشەخۆر دەژین.
ئەمەش بزانە: نێماتۆمۆرفاکان لە ئاودا زاوزێ دەکەن، بە سەرچاوەیەکی گرنگی گواستنەوەی وزە لە خاکەوە بۆ نێو ئاو دادەنرێن.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
4 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تا کۆتایی مانگی چوار بارانبارین بەردەوام دەبێت