
وێنەیەکی کێشراوی ساتی بەرگریکردن ئەلینا حەبە لە دۆناڵد ترەمپ
ئاڤا نیوز
یەكێک لە پارێزەرەكانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا كە لە هەموو دۆسییەكاندا لەگەڵیدایە، بەبۆنەی "سێشەمەی سووپەرەوە" ئاماژە بە سەرکەوتنی ترەمپ دەکات.
وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ لە 14 ویلایەتی ئەمریكا هەڵبژاردنی بەرایی دەكرێت كە كاندیدی سەرەكی كۆمارییەكان دیاریدەكرێت بۆ نوێنەرایەتیی حیزبەكە بۆ پۆستی سەرۆكی ئەمریكا، یەكێک لەو کەسایەتییانەی كە گرنگی هەیە لە هەڵبژاردنەوەی ترەمپدا، پارێزەرە عێراقیەكەیەتی زۆر بە تووندی پشتیوانی دەكات و دەڵێت "دڵنیام دەیباتەوە."
لێدوانی فەرمی: ئەلینا حەبە، پارێزەرە عێراقییەكەی ترەمپ: دادگای باڵا بە کۆی دەنگ پیشانیداین کە ناتوانین گەلی ئەمریکا بێدەنگ بکەین و دیموکراسی ڕابگرین، پێشتر گوتوومە، پرۆسەی یاسایی ڕەتناکرێتەوە و ئێمە هەڵبژاردنی خۆمان دەکەین .
بۆچی گرنگە؟: كاتێک دۆناڵد ترەمپ بوو بەسەرۆكی ئەمریكا، بڕیاریدا خەڵكی چەند وڵاتێک نەتوانن گەشت بۆ ئەمریكا بكەن یەكێك لەو وڵاتە عێراق بوو، ئەوەش ڕەخنەی زۆری خستە سەر ئەلینا حەبە، كە یەكێكە لەپارێزەرەكانی ترەمپ، بەڵام ئەلینا بەردەوامبوو لەكارەكەی و بە بەهێز ناوی ترەمپی دەبرد و پشتیوانی دەكرد.
باکگراوند: ئەلینا حەبە، یەكێكە لە پارێزەركانی ترەمپ و كەسێكی نزیكی ترەمپە، لەكاتی دادگایكردنی ترەمپدا لە تەنیشتییەوە دادەنیشت و پشتیوانی دەكرد، لە رۆژی لەدایكبوونەكەی ئەلینادا ترەمپ بەشداری لەدایكبوونەكەی كرد و پیرۆزبایی گەرمی لێكرد.
بایۆگرافیا: ئەلینا لە شاری سەمەت، لە ویلایەتی نیوجێرسیی ئەمریکا لەدایکبووە و باوکی کە ناوی سەعدە،بەڕەچەڵەک عێراقییە و ئێستا لە ئەمریكا رۆڵێكی گرنگی هەیە لە كەمپەین و دۆسیەكانی ترەمپدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد دەکات لە سووریا
- جیهان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە ڕووسیا زێلینسکی داوایەک ئاراستەی جیهان دەکات
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا وەستاندی فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل ڕەت دەکاتەوە