
بەشداریکردنی حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عێراق لە کۆنفڕانسی دیالۆگی نێودەوڵەتی بەغدا. وێنە - میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عێراق ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لە پەیوەندیی بەردەوام دایە لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سووریا و لەبارەی هەڕەشەی ئەمنیی گرووپە توندڕەوەکان و زیندانەکانی داعشیش، پەیامی ڕوونیان بە دیمەشق گەیاندووە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 2024-12-26، دوای 18 ڕۆژ لە ڕووخانی دەسەڵاتەکەی ئەسەد، شاندێکی عێراقی بە سەرۆکایەتیی حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق سەردانی دیمەشقی کرد و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ئیدارەی نوێی وڵاتەکە کۆبووەوە.
لێدوانی فەرمی: حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە لە میانی بەشداریکردنی لە کۆنفڕانسی دیالۆگی نێودەوڵەتی بەغدا ڕایگەیاند:
٠ ڕووداوەکانی سووریا خاڵی وەرچەرخانن لە ناوچەکە، ئومێدەوارین ڕووداوەکان هاوکاری بەهێزکردنی ئاسایش بن، سەرەڕای بوونی هەندێک مەترسی پەیوەست بە گرووپە چەکدارەکان و ناوچەکانی ململانێ لە ناوچەکەدا.
٠ گۆڕەپانی عێراق و سووریا پێکەوەگرێدراون، ئەوەی لە سووریا ڕوودەدات کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر عێراق دەبێت، بۆیەش عێراق نامەی ئەمنیی ڕوونی لەبارەی هەڕەشەی گرووپە توندڕەوەکان داوەتە سووریا، کە بەهۆیانەوە لە ڕابردوودا عێراق زیانمەندبووە بەهۆی ناردنی خۆکوژەکان و ماددەی هۆشبەر لەڕێگەی سنوورەکانەوە.
٠ ئێمە هێندە پێداگرنەبووین لەسەر مانەوەی ئەسەد، بەڵکو بۆمان گرنگ بوو جێگرەوەکانی بناسین کاتێک دۆخەکە دەگۆڕێت و ڕێزیشمان لە ئیرادەی سوورییەکان گرت، عێراق گرنگییەکی تایبەتیش بە ڕووبەڕوبوونەوەی داعش دەدات بەتایبەت دوای ئەو چەکانەی لە سوپای پێشووی سووریا دەستیکەوتوون.
٠ عێراق بەردەوام دەبێت لە ناردنی نامە و پەیوەندی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سووریا بۆ بەدیهێنانی دەرئەنجامی ئەرێنیی، لەم بوارەشدا مامەڵەمان لەگەڵ ئیدارەی سووریادا هەیە.
٠ 30 هەزار ژن و منداڵ و نۆ هەزار ئەندامی داعش لە کەمپەکانی سووریادا ماون، ئێمە دەمانەوێت بزانین ئیدارەی نوێی سووریا چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم بابەتە دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئەنەکەسە: دەستووری نوێی سووریا هەمووانی نائومێد کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
75٪ی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر تەواو بووە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار
فەلەستینییەکان نۆرەدەگرن بۆ وەرگرتنی ئاوی خواردنەوە
13 ئازار
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سیناتۆرێکی ئەمریکی بۆ عێراق: سزای تووند بەڕێوەیە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری خەلیفەی داعش لە عێراق کوژرا
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا لە بەغدایە
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێکاری ئەمنیی بۆ گەڕانەوەی خێزانە عێراقییەکانی کەمپی هۆل تەواو دەبێت