
دیمەنی چەند درۆنێک لە ئاسمانی ئۆکراینا
ئاڤا نیوز
ڕووسیا گەورەترین هێرشی درۆنی دەکاتە سەر ئۆکراینا لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، ڕووسیا گەورەترین هێرشی درۆنی بۆ سەر ئۆکراینا لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوە دەستپێکردووە و بەپێی ئامارەکانی هێزی ئاسمانی ئۆکراینا، شەوی شەممە ڕووسیا بە 267 درۆن هێرشی کردووەتە سەر ئۆکراینا.
بڵاوکراوەی فەرمی: هێزی ئاسمانی ئۆکراینا ڕایگەیاند ، 138 درۆنی هێرشبەری (شەهید)ـی ئێرانیان خستۆتە خوارەوە و 119 درۆنی دیکەش لە کاتی فڕیندا ون بوون بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکیان هەبێت، سێ درۆن بەرەو بیلاڕووس فڕیون، هەورەها ناوچەکانی دنیپرۆپیترۆڤسک، ئۆدێسا، پۆلتاڤا، کیێڤ و زاپۆریژیا بەهۆی هێرشی ڕووسیاوە کاریگەرییان لەسەر بووە.
لێدوانی فەرمی: زێلێنسکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لە بەشێکی دەڵێت، "هەموو ڕۆژێک گەلەکەمان دژی "تیرۆری ئاسمانی" وەستاوە، لە سێیەمین ساڵیادی جەنگ، ڕووسیا 267 درۆنی هێرشبەری دژی ئۆکراینا ئەنجامدا، کە گەورەترین هێرش بوو لەو کاتەوەی درۆنە ئێرانییەکان دەستیان بە هێرشکردنە سەر شار و گوندەکانی ئۆکراینا کردووە، بە گشتی لەم هەفتەیەدا نزیکەی هەزار و 150 درۆنی هێرشبەر و زیاتر لە هەزار و 400 بۆمبی ئاسمانی ئاڕاستەکراو و 35 مووشەکی جۆری جۆراوجۆر هەڵدراون".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چەند مانگێکە ڕووسیا بە شەوانە هێرشی درۆنی دەکاتە سەر ئۆکراینا، بەڵام ئەو جارەیان بە گەورەترین هێرش دادەنرێت لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگەوە و ڕیکۆردی هێرشە درۆنیەکەی مانگی 12ـی ڕابردوو دەشکێنێت کە 193 درۆن بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دوو سیستەمی پاتریۆت لە ئۆکراینا جێگیر دەکات
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا دەسەڵاتدارییەتی فەلەستین سزا دەدات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای زیاتر بە سەر ئێراندا دەسەپێنێت
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سلۆڤینیا هەناردەی چەک بۆ ئیسرائیل ڕادەگرێت