
وێنەی ژمارەیەک لەو سەربازانەی کە لە شەڕ بەرامبەر ڕووسیادا کوژراون
ئاڤا نیوز
جەنگی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا پێدەنێتە ساڵی سێیەم و هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕاگەیاندنی ئاشتی و ئاگربەست تادێت زیاتر دەکرێن.
چیڕۆکی سەرەکی: ڕۆژی 24-2-2022، ڕووسیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بۆ سەر ئۆکراینا دەستپێکرد بە ئامانجی داگیرکردنی ئەو وڵاتە، دواتر ئەو شەڕە گۆڕا بۆ گەورەترین ململانێ لە سەرانسەی ئەوروپا دوای جەنگی دووەمی جیهانی، هەزاران سەرباز لە هەردوو لا کوژراون.
چی ڕوودەدات: دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری دەستپێکردنی دانووستانەکانی نێوان ڕووسیا و ئەمریکای دا بۆ ڕاگرتنی شەر و فەراهەمکردنی ئاشتی نێوان هەردوو وڵات، بەبێ بەشداریکردنی زێلێنسکی لەو دانووستانەدا ئەمەش بووە هۆی ناکۆکی نێوان ئەمریکا و ئۆکراینا.
لێدوانی فەرمی: ڤۆلۆدیمێر زێلێسنیکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند: ''ئەگەر ئۆکراینا ببێتە ئەندامی ناتۆ ئەوا ئامادەم دەستلەکاربکێشمەوە، هەموو کارێک بۆ هاتنە دی ئاشتی دەکەم''.
لەلایەکی دیکەوە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەردەوام کیێڤ تۆمەتبار دەکات بەوەی دەکرا بگاتە ڕێککەوتنێک لەگەڵ ڕووسیا و تەنانەت گوتی، ڕەنگە ئۆکراینا ببێتە بەشێک لە ڕووسیا.
باکگراوند: سێ ساڵ بەسەر شەڕی ئۆکرینا تێپەڕدەبێت و تا ئێستا هەزاران سەربازی لە نێوان هەردوو لا کوژران و ڕووسیا هەزاران کیلۆمەتری خاکی ئۆکراینای داگیر کردووە و ملیۆنەها کەس لە ئۆکراینا ئاوارە بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دوو سیستەمی پاتریۆت لە ئۆکراینا جێگیر دەکات
- جیهان
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا دەسەڵاتدارییەتی فەلەستین سزا دەدات
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای زیاتر بە سەر ئێراندا دەسەپێنێت