
ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ دووشەممە سەرکردەکانی جیهان ڕوو لە کیێڤ پایتەخت دەکەن بۆ بەشداریکردن لە " لووتکەی ئۆکراینا 2025 " بۆ گفتوگۆکردن لەسەر جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا.
وێنە گەورەکە: لە کاتێکدا ئامادەکارییەکان بۆ کۆبوونەوەی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا بۆ کۆتایهێنان بە جەنگ بەبێ بەشداری ئۆکراینا و وڵاتانی ئەوروپا بەردەوامی هەیە، ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا "لووتکەی ئۆکراینا 2025" بۆ تاوتوێکردنی جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا و ئاسایشی ئەوروپا ڕادەگەیەنێت.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکی ئۆکراینا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "لوتکەی ئۆکراینا 2025" ڕۆژی دووشەممە 24-2-2025 لە کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا بە بەشداری و ئامادەبوونی 14 سەرۆکی جیهان و پێشکەشکردنی وتار لە لایەن 24 سەرۆک و سیاسەتمەداری جیهان بەڕێوەدەچیت.
زیلێنسکی وتیشی: "لوتکەی ئۆکراینا 2025" دەبێت بە وەرچەرخانێکی گرنگ بۆ قۆناغی ئێستای ئۆکراینا و جیهان.
لەلایەکی دیکەوە: کەیر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، لوتکەی ئۆکراینای بە ساتێکی مێژووی و گرنگ لە پێناو ئاسایشی نیشتیمانی ئۆکراینا و ئەوروپا ناوبرد.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا: نابێت ئێران هەرگیز چەکی ئەتۆمی هەبێت
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیهود باراک: ئیسرائیل بەتەنیا ناتوانێت ئێران لەناو ببات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: ئیسرائیل هێڵی سووری بەزاندووە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن