
کەسێکی نەخۆش لەڕووی دەروونییەوە
ئاڤا نیوز
کۆمەڵەی پزیشکیی دەروونیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، سکاڵای یاسایی لەسەر هەموو ئەو کەسانە تۆمار دەکات کە بەبێ بڕوانامە خۆیان وەکو پزیشك و پسپۆڕی دەروونی ناساندووە، هاوكات پسپۆڕانی دەروونی و كۆمەڵناسی ئاگادار دەكاتەوە لە فێڵی باندێك كە بەساختە هەڵساون بە نوێكردنەوە و دروستكردنی ناسنامە بۆ دەروونناسان.
چیرۆكی سەرەكی: لەماوەی ڕابردوودا كەسانێك لەڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە وەك پزیشك و پسپۆڕی دەروونناسی خۆیان ناساندووە و بەشێوەی گرووپی ڕێكخراو هەڵساون بە دروستكردن و نوێكردنەوەی ناسنامەی دەروونناسان بۆ خۆیان و كەسانی دیكە، هاوكات لینكی فەیك و ژمارەی هەڵەیان بۆ چەند كەسێك ناردووە و دواتر هاكیان كردوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمەڵەی دەروونناس و كۆمەڵناسانی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، "لەم ماوەی دواییدا خەڵکانێکی زۆر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناشارەزایی هاووڵاتیانیان لەبواری دەروونی قۆستووەتەوە و خۆیان وەک پزیشک و پسپۆڕی دەروونی ناساندووە، تا ئەو ڕادەیەی بابەتەکە لە حاڵەت دەرچووە و بووەتە دیاردە."
چی ڕوودەدات: كۆمەڵەی پزیشكانی دەروونی لەپێناو پاراستن و دوورخستنەوەی مەترسی لەسەر تووشبووانی نەخۆشییە دەروونییەكان، بەنیازە سكاڵا لەسەر هەموو ئەو كەس و باندانە تۆماربكات كە خۆیان بە پزیشك و پسپۆڕی دەروونی ناساندووە و هەڵگری هیچ جۆرە بڕوانامەیەکی باوەڕپێکراو نین لەم تایبەتمەندییەدا. ئەمەش دوای زیادبوونی سەرهەڵدانی ئەم دیاردەیە و پێشکەشکردنی چارەسەری نادروست و نازانستی بە چارەخوازان.
زانیاریی بەدەستهاتوو: كۆمەڵەی پزیشكانی دەروونی لەڕێگەی لیژنەی مافی گشتی لە دەزگای داواكاری گشتی بەنیازە سكاڵای یاسایی لەسەر ئەو كەس و باندانە تۆماربكات، داواش لە هاووڵاتیان دەكات بە ڕێكلامی نافەرمیی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەڵنەخەڵەتێن و نەكەونە داوی ئەو كەسانەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
ئەنەکەسە: دەستووری نوێی سووریا هەمووانی نائومێد کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
75٪ی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر تەواو بووە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار
فەلەستینییەکان نۆرەدەگرن بۆ وەرگرتنی ئاوی خواردنەوە
13 ئازار