تەیف سامی: پێشبینیی زیادبوونی داهاتە نانەوتییەکان دەکەین

شەیری بکە لە:
تەیف سامی: پێشبینیی زیادبوونی داهاتە نانەوتییەکان دەکەین

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق

ئاڤا نیوز

وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، هەماهەنگییان لەگەڵ سندووقی دراوی نێودەوڵەتی بەهێزتر دەکەن بە ئامانجی دانانی سیاسەتێکی دارایی نوێ، پێشبینیشی کرد داهاتە نانەوتییەکان قۆناغ بە قۆناغ زیاتر ببن.

وێنە گەورەکە: بەگوێرەی یاسای بودجە پێویستە حکومەت داهاتی نانەوتی عێراق بۆ 28 ترلیۆن دینار بەرزبکاتەوە، هەرچەندە تائێستا حکومەت 50%ـی ئەو ڕێژەیەی جێبەجێ کردووە، بەڵام وەک شارەزایان باسی دەکەن، ئەو هەنگاوەی حکومەت خاڵێکی ئەرێنییە لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازیی داراییدا.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە، تەیف سامی، وەزیری دارایی لە عەممانی پایتەختی ئوردن بەشداری لە کۆبوونەوەی سندووقی دراوی نێودەوڵەتی کرد کە ئامانج لێی کۆنترۆڵکردنی خەرجییەکان و چۆنییەتی دابەشکردنی داهاتەکان بووە بە جۆرێک بچێتە خزمەت ئامانجە ئابوورییەکانی دەوڵەت.

بەشێک لە قسەکانی تەیف سامی:

- دەمانەوێت دارایی گشتی باشتر بکەین ئەویش بە ڕەخساندنی وەبەرهێنان، خەرجیی لە پڕۆژەکانی ژێرخان و پشتیوانی سندووقە نانەوتییەکان.

- دەمانەوێت گەشەی زیاتر بە سیستمی بانکی بدەین، دۆخی دارایی ساڵی 2025، ستراتیژییەکان بۆ زیادکردنی داهاتی نانەوتی و یەکخستنی سیستمی ژمێریاریی دەوڵەت، ئامانجی کۆبوونەوەکەمان بووە لەگەڵ سندووقی دراو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ