فوئاد حوسێن: هەڕەشەکانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق بەردەوامە

شەیری بکە لە:
فوئاد حوسێن: هەڕەشەکانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق بەردەوامە

ئاڵای گرووپە چەکدارەکانی عێراق. وێنە - ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایدەگەیێنێت، هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر عێراق هێشتا بەردەوامە و ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات ئەمریکا پەیامی نافەرمی سەبارەت بە دۆخی گرووپە چەکدارەکان ناردووە.

چیرۆکی سەرەکی: فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی "حەدەس" تیشکی خستە سەر چەند پرسێکی تایبەت بە دۆخی عێراق و سووریا و ئێران ناوچەکە.

لێدوانی فەرمی: فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی زیادکردنی گوشارەکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران،  ئەمریکا پرسی ڕاگرتنی هاوردەکردنی گازی لە ئێرانەوە لەگەڵ بەغدا باسکردووە.

بەشێکی دیکە لە قسەکانی فوئاد حوسێن:

٠ کاتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە، جەختی لەسەر گرنگیدان بە بەردەوامی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان بەغدا و واشنتن کردەوە.

٠ سەبارەت بە پرسی سووریا، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕوونیکردەوە، هەڵوێستی وڵاتەکەی بەرامبەر بە سووریا پەیوەندی بە ئێرانەوە نییە.

٠ عێراق داواکەی وەزیری دەرەوەی سووریای قبوڵکرد بۆ دواخستنی سەردانەکەی، دیمەشقیش داوای هیچ گەرەنتییەکی ئەمنیی نەکردووە سەبارەت بەو سەردانە.

٠ گرووپە چەکدارەکان مەترسی لەسەر مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان دروست ناکەن. واشنتن پەیامی نافەرمی سەبارەت بە دۆخی گرووپە چەکدارەکان ناردووە.

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ