ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی فەرەنسا لە چاوپێکەوتنێکدا هۆشداریدا لەوەی ئەگەر ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا ڕێگری لێنەکرێت، ئەوا بە دڵنیاییەوە دەچێتە مۆڵدۆڤا و ڕەنگە بشچێتە ڕۆمانیا.
وێنە گەورەکە: شەڕە قسەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە کۆشکی سپی کاردانەوەی جیاجیای لێکەوتەوە و وڵاتانی ڕۆژئاواش داوایان کرد ئەو دوو وڵاتە ڕێز لەیەکتر بگرن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆشکی ئیلیزێی فەرەنسا ئاشکرای دەکات کە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لەگەڵ هەریەک لە دۆناڵد ترەمپ و ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی پەیوەندی تەلەفۆنی ئەنجامداوە و ڕایگەیاندووە،
- "داوا لە ترەمپ و زیلینسکی دەکەم ئارام بگرن و ڕێزی یەکتر بگرن بۆ ئەوەی بتوانن بەرەوپێش بچن".
- کشانەوەی ئەمریکا لە دۆسیەی ئۆکراینا لە بەرژەوەندی ئەو وڵاتە نییە، چونکە ئەوەی سێ ساڵە ئەمریکا دەیکات بە تەواوی لەگەڵ نەریتە دیپلۆماسی و سەربازییەکانیدا یەکدەگرێتەوە.
- ئەگەر واشنتن بەبێ هیچ گەرەنتییەکی ئەمنی بۆ ئۆکراینا ڕەزامەندی دەرببڕێت کە ڕێککەوتنی ئاگربەست واژۆ بکات، ئەوا توانای دابینکردنی ڕێگری جیۆستراتیژی لە بەرامبەر ڕووسیا و چین و ئەوانی دیکەدا لە هەمان کاتدا نامێنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وڵاتانی ئەوروپا دەیانەوێت ئەمریکا لە چوارچێوەی هاوکاریکردنی ئۆکراینا بمێنێتەوە و ئیدارەکەی ترەمپیش سوورن لەسەر ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بە هەر نرخێک بێت، ئەمەش وڵاتانی ئەوروپای نیگەران کردووە و دەیانەوێت ئاگربەستەکە لە بەرژەوەندی ئۆکراینا و داهاتووی وڵاتەکانیان بێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا: نابێت ئێران هەرگیز چەکی ئەتۆمی هەبێت
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیهود باراک: ئیسرائیل بەتەنیا ناتوانێت ئێران لەناو ببات
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: ئیسرائیل هێڵی سووری بەزاندووە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن