
ڤۆلدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا - کیێر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا (ڕۆیتەرز)
ئاڤا نیوز
کرێملین لەبارەی کۆبونەوەی وڵاتانی ئەوروپا لە لەندەن دەڵێت، کۆبوونەوەکە بۆ مەبەستی ئاشتی نەبووە، هاوکات تەرخانکردنی پارە لە لایەن سەرکردەکانی لەندەن کێشەکان زیاتر دەکات.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی یەکشەممە 02-03-2025، لووتکەی لەندەن بە بەشداری سەرۆکی "ئۆکرانیا، فەرەنسا، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، سەرۆکی کۆمیسیاری یەکێتیی ئەورووپا و سەرۆکی هاوپەیمانی ناتۆ" و چەند سەرکردەیەکی دیکەی ئەوروپا لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەڕێوەچوو و جەختیان لە بەردەوامی پشتیوانییەکان بۆ ئۆکراینا کردەوە.
لێدوانی فەرمی: دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملین ڕایگەیاند:
- بەڵێنەکانی پارەدان لەلایەن سەرکردەکانی ئەوروپاوە کە لەنێویاندا گرێبەستێکی دوو ملیار دۆلاری بۆ مووشەکی بەرگریی ئاسمانی بۆ ئۆکراینا لە بەریتانیاوە دەبێتە هۆی ئەوەی شەڕەکە درێژە بکێشێت.
- ئەم کۆبوونەوەیە پەیوەندی بە پلانی ئاشتیەوە نییە، بەڵام ڕێگە دەدات بە بەردەوامی دوژمنایەتییەکان.
- گرنگە کەسێک زێلێنسکی ناچار بکات هەڵوێستی بگۆڕێت، ئەو ئاشتی ناوێت و دەبێت کەسێک وا لە زێلێنسکی بکات ئاشتی بوێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم لێدوانەی پێسکۆڤ دوای ئەوە دێت، کە ڤۆلدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕۆژی شەممە سەردانی بەریتانیای کردوو و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و سەرکردەکانی ئەوروپا لە لوتکەی لەندەن کۆبووەوە، دوای کۆبوونەوەکە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا گرێبەستێکی دوو ملیار دۆلاری بۆ مووشەکی بەرگریی ئاسمانی ئۆکراینا ڕاگەیاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دوو سیستەمی پاتریۆت لە ئۆکراینا جێگیر دەکات
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا دەسەڵاتدارییەتی فەلەستین سزا دەدات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای زیاتر بە سەر ئێراندا دەسەپێنێت