
دراوی ئەلیکترۆنی
ئاڤا نیوز
ترەمپ جارێکی تر پشێوی لە بازاڕی جیهاندا دروستکرد و ئەمجارە گۆمەکەی لە بازاڕی دراوە دیجیتاڵییەکان شڵەقاند.
چیرۆکی سەرەکی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا تیمەکەی ڕاسپاردووە پێنج دراوی دیجیتاڵی بۆ یەدەگی ستراتیژی ئەمریکا زیادبکرێن کە بریتین لە بیتکۆین، ئەزریۆم، ریپڵ، سۆلانا و کردوانا.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، پێنج دراوی دیجیتاڵی بۆ یەدەگی ستراتیژی وڵاتەکەی زیاد دەکرێت کە بە وتەی ئەو بەهۆی هێرشی گەندەڵانەی جۆ بایدن، چەندین ساڵە ئەمریکا نەیتوانیوە سوود لە دراوە دیجیتاڵییەکان وەربگرێت و ئەمریکا دەکەنە پایتەختی دراوە دیجیتاڵییەکان.
زانیاریی زیاتر: دوابەدوای پۆستەکەی ترەمپ لە ئەکاونتەکەی خۆی، بەهای ئەم پێنج دراوە دیجیتاڵییە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوە، بەگشتیش بیتکۆین لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا لە 7 دەفتەر و 80 وەرەقەوە بۆ 9 دەفتەر و 40 وەرەقە بەرزبوونەوەی تۆمار کرد. هاوکات بەهای چوار دراوەکەی تریش بەرزبووەوە، بەڵام کاردانۆ کە بە ئەدا ناسراوە، زۆرترین بەرزبوونەوەی تۆمار کرد بە ڕێژەی 43%.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دوو سیستەمی پاتریۆت لە ئۆکراینا جێگیر دەکات
- جیهان
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا دەسەڵاتدارییەتی فەلەستین سزا دەدات
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای زیاتر بە سەر ئێراندا دەسەپێنێت