
چەکدارێکی یەکێک لە گرووپە چەکدارەکانی عێراق. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
لە ئاستی نێودەوڵەتی پەیامێک ئاڕاستەی بەغدا دەکرێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی هێزە چەکدارەکانی "بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی"، سیاسەتمەدارێکی عێراقیش دەڵێت "بەپێچەوانەوە وڵات ڕووبەڕووی لێکەوتەی ترسناک دەبێتەوە".
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی زانیاریی میدیاکانی عێراق، زیاتر لە 10 هەزار چەکدار لە دەرەوەی دەسەڵاتی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق کار دەکەن و پێداگرن لەسەر مانەوە لە دەرەوەی دامەزراوە فەرمییەکانی حکومەت، ئەمەش جگە لە دەستەی حەشدی شەعبی کە زیاتر لە 250 هەزار ئەندام لەخۆدەگرێت.
لێدوانی فەرمی: سەلیم جبوری، سیاسەتمەداری عێراقی ڕایگەیاند: تادێت گوشاری نێودەوڵەتی لەسەر بەغدا زیاتر دەبێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی هێزە چەکدارەکانی عێراق کە لەم دواییانەدا گورزی توندی بەرکەوتووە.
گوتیشی، عێراق لەبەردەم دۆخێکی سیاسی ئاڵۆزدایە، چونکە فشارە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان لەسەر حکومەتەکەی سوودانی زیادی کردووە ، تاوەکو پەیوەندییەکانی لەگەڵ تاران سنووردار بکات.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: عەلی فەتلاوی، سەرکردە لە بزووتنەوەی ئەنساروالله کە یەکێکە لە دیارترین گرووپە چەکدارەکانی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند: هێزەکانیان بەهیچ شێوەیەک ئامادەنین دەستبەرداری چەکەکانیان بن و لە هیچ هەڕەشەیەکی دەرەکی و ناوخۆیی ناترسن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئەنەکەسە: دەستووری نوێی سووریا هەمووانی نائومێد کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
75٪ی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر تەواو بووە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار
فەلەستینییەکان نۆرەدەگرن بۆ وەرگرتنی ئاوی خواردنەوە
13 ئازار
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سیناتۆرێکی ئەمریکی بۆ عێراق: سزای تووند بەڕێوەیە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری خەلیفەی داعش لە عێراق کوژرا
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا لە بەغدایە
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێکاری ئەمنیی بۆ گەڕانەوەی خێزانە عێراقییەکانی کەمپی هۆل تەواو دەبێت