
ئاسمانی هەرێمی کوردستان و کلکە هەڵمییەکان
ئاڤا نیوز
پسپۆڕێکی فەلەکناسی دەنگۆی بڵاوکردنەوەی ماددەی ژەهراوی و دەستکاریکردنی کەشوهەوای ئاسمانی هەرێمی کوردستان ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت، زۆربوونی ئەو دیاردەیە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئاسمانی هەرێمی کوردستان بووەتە هێڵی سەرەکیی هاتووچۆی فرۆکەکان لەنێوان ئەوروپا و وڵاتانی کەنداو.
وێنە گەورەکە: ماوەیەکە هێڵی هەڵمی تێپەڕبوونی فڕۆکە لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان زیاتر لە جاران دەردەکەوێت و بەشێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش دەنگۆی ئەوەیان بڵاوکردەوە گوایە فرۆکەکان سەرقاڵی دەردانی گازی ژەهراوین لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی کەشوهەوا بگۆڕێت.
لێدوانی فەرمی: لوقمان حەوێز، پسپۆڕی فەلەکناسی و دیاردە گەردوونییەکان لە ناوەندە زانستییەکانی ئەمریکا تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، بڵاوکردنەوەی ئەو دەنگۆیانە بۆ بەلاڕێدابردنی بابەتەکانە، ئەو هێڵە هەڵمیانە لە بزوێنەری فڕۆکەکان دەردەچن ئاوێتەیەکی هایدرۆکاربۆنییە و بەرهەمی سووتاندنی سووتەمەنی فرۆکەیە و دیاردەیەکی زۆر ئاسایی و بێ زیانە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سووتەمەنی فرۆکە کە ئاوێتەیەکی هایدرۆکاربۆنییە، لە ئەنجامی سووتانیدا هەڵمی ئاو و گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن دەردەدات، ئەگەر لەو چینـە بەرزەی بەرگەهەوا ڕێژەیەکی گونجـاوی شێ بوونی هەبێت، یەکسەر هەڵمەکە دەبێتە هەور و لەوانەیە بۆ چەند کاتژمێرێکیش بمێنێتەوە و بڵاوببێـتەوە. ئەم ماوەیـەش لەبـەر بارودۆخـی سـووریا و لوبنـان زۆربەی ئەو فڕۆکانـەی کە لە ئەوروپـاوە بەرەو کەنـداو هەڵدەفڕن، بەسەر ئاسـمانی کوردسـتان و عێـراقدا دەڕۆن بۆیە ئەو دیاردەیـە ماوەیەکە زیاتر دەبینرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- ژینگە
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
- ژینگە
- 29 تەممووز
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات