
قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایدەگەیێنێت، ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر لەنێو قاعیدە بووە و دواتریش داعش بووە و دەستی بە خوێنی عێراقییەکان سوورە، بەڵام ئێستا واقیعێکی نوێ لە سووریا هاتووەتە پێشەوە و ئەو وەک سەرۆک نوێنەرایەتی سووریا دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیارە لە کۆتایی مانگی ئایاری ئەمساڵ لووتکەی وڵاتانی عەرەبی لە بەغدا بەڕێوەبچێت، بەگوتەی وەزیری دەرەوەی عێراقیش بانگهێشتی تەواوی سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبی دەکەن، لەنێویشیاندا ئەحمەد شەرع.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: بە گوتەی قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی "عەسائیبی ئەهلی حەق" ئەحمەد شەرع لە دادگای عێراق داواکراوە و ناکرێت بانگهێشت بکرێت.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە دیدارێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند: ڕاستە ئەحمەد شەرع، کاتی خۆی لە عێراق زیندانیکراو بووە، هاوکات لەنێو قایدە و دواتریش داعش بووە، دەستیشی بە خوێنی عێراقییەكان سوورە، بەڵام ئێستا ئێمە لەبەردەم واقیعێکی نوێین. ئەو وەک سەرۆک نوێنەرایەتی سووریا دەکات، تاوەکو ئێستاش بە فەرمی بانگهێشتی ئەحمەد شەرع بۆ بەغدا نەکراوە.
بابەتە ستراتیژییەكان: بە گوتەی ئەعرەجی، سووریا دراوسێی عێراقە، بە درێژایی 618 کیلۆمەتر سنووری هاوبەشمان لەنێواندا هەیە، چەندین هاووڵاتی عێراقی لە کەمپی هۆل لە حەسەکە هەن، هەروەها چەندین داعشی عێراقی لە زیندانەکانی حەسەکە هەن، جموجۆڵێکیش لەلایەن داعشەوە لە سووریا هەیە، بۆیە پێویست دەکات پەیوەندیمان هەبێت لەگەڵ لایەنی سووریا لە بواری ئەمنی و هاوکاری ئەمنی.
زانیاریی زیاتر: لەبارەی کارەکانی ئێستای حکومەتی ئێستای سووریا، قاسم ئەعرەجی گوتی، "ئێستا دۆخێکی نوێ لە سووریا هەیە، بە وردییەوە چاودێری دۆخەکە دەکەین، تاوەکو ئێستا ئەدای حکومەتەکە جێگەی ڕەزامەندی ئێمەیە، بەڵام ئەو وەڵامەی تاوەکو ئێستا بە ئێمە نەگەیشتووە، هەڵوێستیانە لە بەرامبەر قاعیدە و داعش. ئەحمەد شەرع بە حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراقی گوت ئامادەین بۆ هاوئاهەنگیکردن لەگەڵ عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر. هاوکات ئیرادەیەکی عێراقی هەیە کە نایەوێت هەڵوێستی دوژمنکارانەی هەبێت، ئێمە بەرژەوەندی و ئاسایشی هاوبەشمان هەیە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئەنەکەسە: دەستووری نوێی سووریا هەمووانی نائومێد کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
75٪ی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر تەواو بووە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار
فەلەستینییەکان نۆرەدەگرن بۆ وەرگرتنی ئاوی خواردنەوە
13 ئازار
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سیناتۆرێکی ئەمریکی بۆ عێراق: سزای تووند بەڕێوەیە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری خەلیفەی داعش لە عێراق کوژرا
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا لە بەغدایە
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێکاری ئەمنیی بۆ گەڕانەوەی خێزانە عێراقییەکانی کەمپی هۆل تەواو دەبێت