
دیمەنی گۆری بە کۆمەڵی خەسفە لە ئاسمانەوە. وێنە - AA
ئاڤا نیوز
دەسەڵاتدارانی عێراق هەڵدانەوەی چاڵی "خەسفە"ـی لە پارێزگای نەینەوا ڕاگەیاند، کە ڕوفاتی هەزاران کەسی دەستی داعشی تێدایە و بە گەورەترین گۆڕی بەکۆمەڵ لە عێراق دادەنرێت.
چیرۆکی سەرەکی: خەفسە، گۆڕێکی بەکۆمەڵی قوڵ و گەورەی کوژراوانی دەستی چەکدارانی داعشە، نزیکەی 20 کیلۆمەتر لە باشووری مووسڵەوە دوورە و پێشبینی دەکرێت نزیکەی چوار هەزار تەرمی هاووڵاتی مەدەنی و سەربازی لە نێودا شاردرابێتەوە، بەمەش بە گەورەترین گۆڕی بەکۆمەڵ لە عێراق دادەنرێت.
لێدوانی فەرمی: لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا عەبدولقادر دەخیل پارێزگاری نەینەوا ڕایگەیاند: بەهاوکاری نێوان هەردوو پارێزگاری نەینەوا و دادگای تێهەڵچوونەوەی موسڵ دەستدەکرێت بە هەڵدانەوەی گۆڕی بە کۆمەڵی "خەسفە".
زانیاری زیاتر: دەخیل ئاماژەی بەوەشکرد کە پرۆسەی هەڵدانەوەی چاڵی خەسفە زۆر دواکەوتوو، بۆیە پارێزگای نەینەوا بودجەی پێویستی بۆ دابین دەکات، پێشبینیش دەکەن کۆی پرۆسەکە ماوەی یەک ساڵ بخایەنێت.
لە لایەکی دیکەوە: پێشتر زیا کەریم، بەڕێوبەری گشتیی بەشی کاروباری گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە دەزگای شەهیدانی عێراق ڕایگەیاند، هەڵدانەوەی چاڵی "خەسفە" لانیکەم پێنج ساڵ دەخایەنێت، چونکە هیچ تیمێکی جیهانی تا ئێستا کاریان لەسەر جۆرێکی هاوشێوەی ئەم گۆڕە بەکۆمەڵە نەکردووە و لەتەنیشتیەوەش ئاو تێپەڕدەبێت، ئەوەش دەرهێنانەوەی تەرمەکانی قورستر کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئەنەکەسە: دەستووری نوێی سووریا هەمووانی نائومێد کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
75٪ی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر تەواو بووە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار
فەلەستینییەکان نۆرەدەگرن بۆ وەرگرتنی ئاوی خواردنەوە
13 ئازار
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سیناتۆرێکی ئەمریکی بۆ عێراق: سزای تووند بەڕێوەیە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری خەلیفەی داعش لە عێراق کوژرا
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا لە بەغدایە
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێکاری ئەمنیی بۆ گەڕانەوەی خێزانە عێراقییەکانی کەمپی هۆل تەواو دەبێت