
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا فەرمانێک دەردەکات و تیایدا داوای هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتی پەروەردەی وڵاتەکەی دەکات.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی جێبەجێکردن بۆ هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتی پەروەردە دەردەکات. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە فەرمانی بە لیندا مەکماهۆن، وەزیری پەروەردە کردووە بەپێی یاسای ئەمریکا "هەموو هەنگاوێکی پێویست بگرێتەبەر بۆ داخستنی وەزارەتی پەروەردە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتەکە پێویستی بە ڕێوشوێنی کۆنگرێس دەبێت.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی پەروەردەی ئەمریکا بڕە پارەیەک وەک هاندان کە بڕەکەی تا 25 هەزار دۆلار دەبێت پێشکەش بە زۆرینەی کارمەندەکانی وەزارەتی پەروەردە کردووە بۆ دەستلەکارکێشانەوە یان خانەنشینبوون، ئیمەیڵێکیان بۆ کارمەندەکان ناردووە، کە بڕێک پارەیان پێ دەدرێت بۆ ئەوەی خۆبەخشانە دەست لەکار بکێشنەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژنامەی 'زە هیڵ' بڵاویکردەوە، دەیان کارمەند لە ئێستاوە مۆڵەتی کارگێڕییان وەرگرتووە، لەکاتێکدا ئیدارەی ترەمپ هەنگاو دەنێت بۆ داخستنی وەزارەتەکە.
هۆکارە زانراوەکان: ترەمپ وەزارەتی پەروەردەی چەندین جار بە "فێڵ" ناو بردووە. ئەو دەڵێت نەیتوانیوە قوتابیانی ئەمریکی وەک پێویست پەروەردە و فێر بکات. هاوکات دەشڵێت، ئێمە لەیەک بواردا لە پلەی یەکەمداین، ئەویش تێچووی قوتابیانە، کەواتە ئێمە زیاتر لە هەر وڵاتێکی دیکەی جیهان پارە لە پەروەردە و فێرکردنی قوتابیاندا خەرج دەکەین، بەڵام لە پلەی 40ـین داین لە پەروەردە و فێرکردن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دوو سیستەمی پاتریۆت لە ئۆکراینا جێگیر دەکات
- جیهان
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا دەسەڵاتدارییەتی فەلەستین سزا دەدات
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای زیاتر بە سەر ئێراندا دەسەپێنێت