
هاووڵاتییەکی ئۆکراینا ئاڵای ولاتەکەی و ئاڵای ئەمریکا بەدەستەوەیە لە بەردەم کۆشکی سپی
ئاڤا نیوز
ئیدارەی نوێی ئەمریکا بڕیاریداوە مافی مانەوەی کاتی لە زیاتر 240 هەزار پەنابەری ئۆکراینی وەربگرێتەوە.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، سەرۆکی ئۆکراینا سەردانی واشنتنی کرد و لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژناوانی هاوبەشدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ مشتومڕی تووند لە نێوانیان دروستبوو، بەهۆیەوە واژۆ لەسەر گرێبەستی کانزا دەگمەنەکان بۆ کاتێکی نادیار هەڵوەشایەوە.
چیرۆکی سەرەکی: هاوکات لەگەڵ کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ئەوروپا بۆ پشتیوانی لە ئۆکراینا بە ئامادەبوونی ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی، دۆناڵد ترەمپ بڕیاریداوە بە لێوەرگرتنەوەی مافی پەنابەری 240 هەزار پەنابەری ئۆکراینی کە لە ئەمریکا دەژین.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی ترەمپ ئاشکرایکردووە، حکومەتی ئەمریکا پلانی هەیە مافی نیشتەجێبوونی کاتی لە 240 هەزار پەنابەری ئۆکراینی وەربگرێتەوە کە کاتی شەڕی ڕووسیا پەنایان بۆ ئەمریکا بردووە.
زانیاریی زیاتر: ئەم هەوڵەی ئیدارەی ترەمپ لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی فراوانە بۆ هەڵوەشانەوەی باری یاسای 1.8 ملیۆن کۆچبەر کە لە چوارچێوەی پڕۆگرامە مرۆمییە کاتییەکانی ئیدارەی بایدن هاتوونەتە ئەمریکا، چاوەڕوان دەکرێت ئەم بڕیارە لە مانگی نیسان بکەوێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بهنزینی خراپ و تێكهڵ به ئاو له بهنزینخانهیەکی هەولێردا فرۆشراوه
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
دامەزراندنی کۆمیسیۆنی پرۆسەی ئاشتی لە پەرلەمانی تورکیا ڕاگەیێنرا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: ئەمریکا ئالوودە بووە بە سزادانی ئێران
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کوڕە پوورێکی ئەسەد و سێ بەرپرسی پێشووی سووریا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران گۆڕانکاری لە پلە و پۆستی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکاندا دەکات