
دیمەنی باران بارین لە هەولێر- وێنە: محەممەد شوانی- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوا بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاودەكاتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: كەشناسیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند:
- ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتى هەور دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارە لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکووک و ئیدارەی گەرمیان نمەباران و بارانی مامناوەند دەبارێت، پاشان لە کاتەکانی درەنگانی شەو کاریگەریی دابارین زیاتر دەبێت و زۆرینەی ناوچەکانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و هەندێک کات بەشێوەی لێزمەباران و هەورەبروسكە دەبێت، پێشبینیش دەكرێت لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی پارێزگای هەولێر کەمێک بەفر و کڕێوە ببارێت.
- سبەی شەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە کاتەکانی بەیانی زوودا بارانی مامناوەند دەبارێت پاشان دەگۆڕیت بۆ نمە بارانی پچڕپچڕ لە هەندێک ناوچە، بەڵام کاریگەری دابارین زیاتر دەبێت لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان، هەندێک کات لەم ناوچانە باران بە شێوەی لێزمەباران و هەورەبروسكە دەبێت.
لەلایەكی دیكەوە: شێخ دارا، پێشكەشكاری كەشوهەوای ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: بارانبارین لە ڕۆژی شەممە تاوەكو دووشەممە بەردەوام دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت و بە گشتی لە هەرێمی كوردستان پلەكانی گەرما چەند پلەیەك دادەبەزێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- ژینگە
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
- ژینگە
- 29 تەممووز
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات