
ئاڵای وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لەبەردەم بارەگای یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا
ئاڤا نیوز
27 وڵاتی یەکێتیی ئەوروپا لە برۆکسل و لە میانی لوتکەی نائاسایی سەبارەت بە ئۆکراینا کۆبوونەوە و گڵۆپی سەوزیان بۆ پلانێکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا هەڵکرد بۆ زیادکردنی خەرجیی بەرگریی وڵاتانی ئەوروپا.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، تەواوی هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ ئۆکراینا ڕاگرت، ڕۆژی پێنجشەممە 6-3-2025، سەرۆکی 27 وڵاتی یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسل بۆ پشتیووانیکردن لە کیێڤ کۆبوونەوە.
زانیاریی زیاتر: لەم لووتکەیەدا سەرکردەکانی ئەوروپا باسیان لەوەکرد کە چۆن دەتوانرێت پشتیووانی ئۆکراینا بکرێت بەرامبەر بڕیارەکانی ترەمپ و دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا و پاراستنی سنوورەکانی ئەوروپا لە فراوانخوازییەکانی ڕووسیا.
لەلایەکی دیکەوە: ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند،
- دەبێت چارەنووسی ئایندەی کیشوەری ئەوروپا لەناو کیشوەرەکە دیاری بکرێت، نەک لە واشنتن یان مۆسکۆ.
- جەختی کردەوە لە گرنگی سەربەخۆیی لە بوارەکانی بەرگریی و ئاسایشدا لە کاتێکدا ئەمریکا و ڕووسیا پەیوەندییەکانیان لەسەر ئاشتی لە ئۆکرانیا پتەوکردووەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەم هەفتەیەدا ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا پلانێکی ئاشکرا کرد کە پێویستی بە تەرخانکردنی نزیکەی 800 ملیار یۆرۆ هەیە بۆ بەهێزکردنی بەرگری وڵاتانی ئەوروپا، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو دۆخە جیۆپۆلەتیکییەی لە ئەنجامی هەڵوێستەکانی دۆناڵد ترەمپ دروستبووە و بووەتە مەترسی لەسەر سنوورەکانی وڵاتانی ئەوروپا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا: نابێت ئێران هەرگیز چەکی ئەتۆمی هەبێت
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیهود باراک: ئیسرائیل بەتەنیا ناتوانێت ئێران لەناو ببات
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: ئیسرائیل هێڵی سووری بەزاندووە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن